الأربعاء , سبتمبر 20 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / به‌راوردێك لە نیوان زمانی قورئان و زمانەکانی دیکە

به‌راوردێك لە نیوان زمانی قورئان و زمانەکانی دیکە

خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كردووه‌ صلی الله علیه وسلم كه‌ خه‌ڵكی ئاگادار بكاته‌وه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی پاراو و ڕونكه‌ره‌وه‌: {لتكونَ من المنذرينَ بلسان عربيٍّ مبين} (الشعراء: 195) لێره‌شدا وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت خوای په‌روه‌ردگار وه‌سفی زمانی عه‌ره‌بی ده‌كات به‌ (مبین) واته‌: ئه‌و زمانه‌ی كه‌ توانای به‌یان و ده‌رخستن وئاشكراكردنی په‌یامی خوای گه‌وره‌ی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش له‌ گه‌ڵ ده‌یان ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی له‌م شێوه‌ ئاماژه‌ن بۆ فه‌زڵی زمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌ر هه‌موو زمانێكی تردا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌یاندنی كۆتا په‌یامی بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان .

له‌وانه‌یه‌ كه‌سیك بڵێت: زمانی تریش هه‌ر ئه‌و كاره‌ی پێده‌كریت و (مبین) ده‌یگرێته‌وه‌ !ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ ته‌نها گه‌یاندن و تێگه‌یاندن بیت ، ئه‌وا لاڵیش به‌ ئاماژه‌و به‌كارهێنانی ده‌ستی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی تێده‌گه‌یه‌نێ ، كه‌واته‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌سڵی تێگه‌یاندن نیه‌ ، به‌ڵكو شێواز و توانا جیاوازه‌كانه‌ بۆ گه‌یاندنی په‌یامی خوای گه‌وره‌ ، ئینجا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش له‌و ڕه‌خنه‌یه‌ ئه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ی به‌ قورئان كراوه‌ له‌ گه‌یاندنی په‌یامی خوای گه‌وره‌ به‌ زمانه‌كانی تریش ده‌كرا ، ئه‌وه‌ دیسان هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نتیقی وزانستی گه‌وره‌یه‌ ، چونكه‌ كه‌سی شاره‌زا و زانا دڵنیایه‌ له‌وه‌ی زمان نیه‌ بگاته‌ زمانی عه‌ره‌بی له‌ كۆی ئه‌و توانایانه‌ی له‌ ده‌ربڕین و وشه‌سازی و ڕه‌وانبێژیدا هه‌یه‌تی.

إحسان برهان الدین

2015-5-31 سلێمانی

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *