هه‌ندێ كه‌س له‌م ئایه‌ته هه‌ڵه تێده‌گه‌ن: ( وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطاً لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيداً ) وا ده‌زانن له نێو حوكمه‌كانی ئیسلامدا ده‌توانی كامیان ئاسانتر و گونجاوتر بن له گه‌ڵ سه‌رده‌مدا هه‌ڵیبژێرن و ئه‌و حوكم و بۆچوونه‌كانی تر بخه‌نه گۆشه‌ی فه‌رامۆشكردن! له ڕاستیدا ئایینی ئیسلام به تێكڕا ئاینیكی میانڕه‌وه ، به هه‌موو ئه‌و حوكم وبۆچوونانه‌شه‌وه كه ناحه‌زانی به توندڕه‌وی و نه‌گونجاوی ده‌زانن له گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا ، به هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌شه‌وه كه ئه‌وانه‌ی به ناوئیسلامه‌وه قسه‌ده‌كه‌ن شه‌رمی لێ ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه ، ده‌كرێتیش كه‌سێك بتوانێت به‌ناو لایه‌ن وحیزبێكه‌وه قسه بكات و لێدوان بدات ، به‌ڵام هه‌رگیز – له ده‌ره‌وه‌ی پابه‌ند بوونی ته‌واو به قورئان وسوننه‌ت و تێگه‌یشتنی سه‌له‌ف له‌و دووسه‌رچاوه‌یه كه‌س ناتوانێت قسه بكات و لێدوان بدات ، ئه‌گه‌ر نا لاده‌رێكه سواری شه‌پۆلی نه‌فامی و سه‌رلێشێواوی خۆی بووه ، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ڕێبازه‌كه له ڕۆژی ڕووناك دیارتر و ئاشكراتره ، تێكه‌ڵكردنی مه‌نهه‌جی ڕاست له گه‌ڵ هه‌ر بنه‌مایه‌كی نه‌گونجاو یتر زۆر به زوویی ده‌رده‌كه‌وێت و هێڵی سپی و ڕه‌ش له‌یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-6-23 سلێمانی