زانای گه‌وره ئه‌و كه‌سه‌یه كه له مه‌نهه‌ج لا نادات، ئه‌ومه‌نهه‌جه‌ی كه پێشه‌وایانی ئیسلام زیاتر له هه‌زار وچوار سه‌د ساڵه له سایه‌یدا بانگه‌واز ده‌كه‌ن بۆ دینی خوا، زانا ئه‌و كه‌سه‌یه زانستی له كیتاب و سوننه‌ت به ڕاست و دروستی هه‌بیت ، به زانسته‌كه‌ی كاربكات و ڕێز له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بگرێت و له ڕۆشنایی تیگه‌یشتنی سه‌له‌فی ئه‌م ئوممه‌ته له‌و دوو سه‌رچاوه‌یه له دینی خوا تێبگات وخه‌ڵكی22 تێبگه‌یه‌نێ.
زانا پێویسته وێڕای زانستی زۆر له قورئان وفه‌رمووده و زانسته‌كانی تر ، خۆی نه‌فرۆشێت ، زانسته‌كه‌ی نه‌كاته هۆكاری خۆ پێگه‌یاندن و خۆ نزیك كردنه‌وه له سته‌مكاران به بیانووی زۆر و زه‌به‌نه، زانا پله‌و پایه‌یه‌كی فه‌رمی نییه ، ستایشی خه‌ڵك و حكومه‌ت و به‌رپرسانیش ڕۆڵی تیدا نابینێت ، زانایی واته: جێگیر بوون و به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی ڕاستی قورئان و سوننه‌ت و تیگه‌یشتنی پێشه‌وا گه‌وره‌كانی سه‌له‌ف له‌و دوو سه‌رچاوه‌یه.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-8-13 سلێمانی