(بدأ الإسلام غريباً، وسيعود غريباً كما بدأ، فطوبى للغرباء) رواه مسلم. سوێند به خوا به‌ڵگه‌كان له‌م ڕۆژگاره‌دا ڕاستی ئه‌م فه‌رمووده‌یه ده‌سه‌لمێنن ، به تایبه‌ت له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا ئه‌وه‌ی ئه‌نجام ئه‌درێت به ناو ئیسلامه‌وه هیچی له ڕوناكی یاسا‌و ڕێساكانیدا نییه و،ئه‌وه‌ی گۆشه‌گیر كراوه‌و و ته‌نها بۆ موزایه‌ده دانراوه حوكمه‌كانی قورئان و سوننه‌ته . مه‌ودای نێوان بانگه‌شه و لافلێدان له‌گه‌ڵ واقیع وبه‌جێهێنان ، نزیكه له مه‌ودای نێوان زه‌وی و ئاسمان ، قسه‌كه‌ره‌كانیش به ناو ئیسلامه‌وه پشت ئه‌ستوور به بێ ئاگایی موسوڵمانان له بنه‌ماكانی دینه‌كه‌یان ، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر به‌ربه‌ستی شه‌رم له خوا و خه‌ڵكی و خۆیان ، به ئه‌وپه‌ڕی متمانه به خۆبوونه‌وه بوونه‌ته نوێنه‌ری ناشاییسته‌ی ئه‌م ئیسلامه ، بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌وان له گۆماوی (استدراج)دا نگرۆ بوونه و له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌لف و بێی بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا هه‌ر زوو كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه ، كرداره‌كانیان به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزو حاشا هه‌ڵنه‌گره كه ئه‌وان فه‌رمووده‌كانی خوایان فه‌رامۆش كردووه بۆیه سیاسه‌تیان تێكڕا بووه‌ته به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی په‌تی ،له‌وانه‌یه خه‌ڵك خه‌ڵه‌تاندن ، ته‌نانه‌ت خۆ خه‌ڵه‌تاندنیش كارێگی ئه‌وتۆ گران و ئه‌سته‌م نه‌بێت ،هه‌ندێ هونه‌ر و ئه‌تێكێتی چه‌واشه‌كاری زیاتر پێویست نییه ،وه‌كو ئاڕاسته كردنی گوتار و ئاخاوتن له گه‌ڵ هه‌ست ونه‌ستی ئایینی خه‌ڵكیدا! به‌ڵام دژواره و مه‌حاڵه كه‌س بتوانێت په‌روه‌ردگاری جیهان فریو بدات و ڕاستی و مه‌به‌ستی كاره‌كانی لێ بشارێته‌وه.
