له‌سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیزدا -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- بایه‌خی خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ره‌و خوا په‌رستن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دوا ڕۆژیان بوو ، چونكه عومه‌ر خۆی خواناس وخواپه‌رستێكی گه‌وره بوو به شایه‌تی سه‌ده‌كه‌ی خۆی و هه‌موو سه‌ده‌كانی دوای خۆیشی ، كاتێك ئه‌و له گه‌ڵ په‌روه‌ردگاری ڕاستی كرد و به ڕاستگۆیی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له گه‌ڵ خه‌ڵكی مامه‌ڵه‌ی كرد و حوكمڕانی له ڕۆشنایی به‌رنامه‌ی خوادا به‌ڕێوه‌ده‌برد ،ئه‌وانیشی به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره له گه‌ڵ خۆی ده‌برد ، له كتێبی [الزهرات المنثورة لابن السماك الغرناطي: ٢ / ٨]داهاتووه: له‌سه‌ر ده‌مانی پێش عومه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، خه‌ڵكی به زۆری كه به‌یه‌كتر ده‌گه‌شتن پرسیاری باڵه‌خانه‌و باخ وبازرگانی و ژنهێنانیان له‌یه‌كتر ده‌كرد ..به‌ڵام له‌سه‌رده‌می عومه‌ردا ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت شێوازی پرسیاره‌كانیان له یه‌كتر گۆڕا و به زۆری له یه‌كتریان ده‌پرسی: چه‌ندت قورئان له‌به‌ره؟ شه‌وانه وێردی قورئان خویندنت چه‌نده وكه‌ی خه‌تمی ده‌كه‌یت و له مانگێكداچه‌ند ڕۆژ به ڕۆژوو ده‌بیت؟
پرسیار‌و باسی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی په‌یوه‌ندی به‌هێزی له گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵات وسه‌ری ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-8-24 سلێمانی