به بڕوای من ، سه‌رمایه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی موسوڵمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، سه‌رده‌می تێكه‌ڵبوون و تیكه‌ڵكردنی واتا وچه‌مكه‌كان به هۆكاری جیا جیا ، ته‌نها پابه‌ند بوونێتی به مه‌نهه‌جه‌وه ، تاكو له‌سه‌ر ڕاسته شه‌قامی ئیسلام جێگیر بێت به ڕه‌چاوكردنی كاركردن به قورئانی پیرۆز و ئه‌و فه‌رمووده صه‌حیحانه‌ی كه پێشه‌وایان جه‌رح و ته‌عدیل و فه‌رمووده‌ناسان حوكمی درووستیان داوه ، هه‌موو ئه‌وانه‌ش – جگه له‌و پرسانه‌ی كه ده‌كریت ئیجتیهادی تێدا بكرێت له ڕوانگه‌ی بنه‌ما ئوصوڵییه‌كانه‌وه – پێویسته به تێگه‌یشتنی پێشه‌وایانی ئه‌و سێ سه‌ده‌ی پاش پێغه‌مبه‌ر بن صلی الله علیه وسلم ، هه‌ر وه‌ها ئه‌وانه‌ش كه له‌و تێگه‌یشتنه لایان نه‌داوه پاش ئه‌وان .
موسوڵمان له‌م قۆناغه‌دا ئه‌ركێكی قورسی كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌ویش پارێزگاری كردنه له خۆی له نێو شه‌ڕی سه‌ختی دژ به واتا وچه‌مكه ئیسلامییه ڕه‌سه‌نه‌كاندا ، هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی پێی ده‌كرێت ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ بكات نه‌وه‌ك له ده‌ریای گومڕاییدا بخنكێن یان بیانخنكێنن! گومڕاییش ئه‌مڕۆ له پۆشاكێكی قه‌شه‌نگی سرنج ڕاكێشدا پێشكه‌ش ده‌كرێت ، كه ته‌نها كه‌سی خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زا ده‌زانێ ئه‌و پۆشاكه پارچه‌یه‌كه له ئاگر ئه‌گه‌ر بیپۆشێت و جوانییه‌كه‌ی ته‌نها له ڕواڵه‌تدا خۆی ده‌بینیته‌وه و له دوای ئه‌و توێژه‌وه ژه‌هری كوشنده خۆی حه‌شار داوه! جه‌نگی واتاكان كه‌سانی گونجاو به توانا و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی پێویسته بۆ به‌رگریكردن ، ئه‌گینا بۆ له خشته‌بردنی خه‌ڵكی سه‌رانی له خشته‌به‌ره‌كان ته‌نها پێویستیان به گوزه‌رێكی خێرایه به ناو گومانه‌كانی مێژوودا و زمانێكی لوس و قسه‌زان بۆ گه‌یاندنی گومانه‌كان ، یان قه‌ڵه‌میكی ماندوونه‌ناس له تێكدانی چه‌مكه‌كاندا ، له گه‌ڵ تێپه‌ڕكردنی ته‌گه‌ره‌ی ڕێزگرتن له پێشه‌وایانی ئوممه‌ت و هه‌ژماركردنیان وه‌كو هه‌ركه‌سانێكی تری ئاسایی وناوزه‌د كردنیان به مردووه‌كان كه له گه‌ڵ مردنیاندا ڕۆڵیان ته‌واو بووه ، و ئه‌وان ئیسلامێكی عه‌ره‌بییان پێشكه‌شی ئێمه كردووه له كاتێكدا ئێمه پێویستمان به ئیسلامێكه به نه‌كهه‌ی كوردییه‌وه!. شه‌ڕێكی خاڵی له ئاكاره‌كانی شه‌ڕ ، پڕ له چه‌واشه‌كاری و فریودان و كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی دیار ونادیار…كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه زۆرێك پێیان وایه شه‌ڕێك له‌ئارادانییه.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-9-9 سلێمانی