سه‌ره‌تا نكۆڵی له‌وه ناكه‌م كه ئه‌م مه‌سه‌له‌ی باسی ده‌كه‌م مه‌سه‌له‌یه‌كی خیلافیه و هه‌ندێ له زانایان له كۆن و نوێ‌دا ته‌كبیراتی جه‌ژنیان به كۆمه‌ڵ به ئاسایی زانیوه به‌ڵام من لێره‌دا باسی ئاماژه‌ی فه‌رمووده‌كان و كرده‌وه‌ی هاوه‌ڵان و تابعیه‌كان ده‌كه‌م و له‌و ڕوانگه‌وه ده‌ڵێم: وتنی الله أكبر له ڕۆژانی جه‌ژندا سوننه‌ته ، به‌ڵام دووپاتكردنه‌وه‌ی ته‌كبیرات به شێوازێكی دیاریكراو و به یه‌ك ده‌نگ و ئاواز وه‌كو ئه‌وه‌ی له مزگه‌وته‌كاندا ڕوو ده‌دات ئه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی له سوننه‌تدا نییه وكارێكی داهێنراوه ، نه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم و نا هاوه‌ڵان ئه‌وه‌یان نه‌كردووه ، به‌ڵكو هه‌ر یه‌كێك بۆ خۆی یان ته‌كبیری كردووه یان ته‌هلیل و هه‌رگیز پێكه‌وه به یه‌ك ده‌نگ و ئاواز ئه‌و وێرده‌یان نه وتووه ، به‌ڵكو له ڕۆژانی جه‌ژنیشدا كه له نوێژ بوونه‌ته‌وه یه‌كه‌م جار وێرده‌كانی دوای نوێژیان خوێندووه و دوایی وه‌كو وتمان هه‌ركێ بۆ خۆی ته‌كبیری كردووه ، ئینجا هه‌رگیز تایبه‌ت نه‌بووه ته‌نها به دوای نوێژه‌كانه‌وه ، به ڵكو له هه‌ركاتێكی ئه‌و چوار ڕۆژه‌دا سوننه‌ته ته‌كبیرات بكرێت ،زانایانیش باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یان كردووه‌و له كۆن نوێ‌دا وته‌نانه‌ت (حمود بن عبد الله التویجري) كتێبێكی تایبه‌تی له‌و باره‌وه نووسیوه ، پرسیاریش كرا له شێخ (ابن باز) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له باره‌ی ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ به ته‌كبیرات له ڕۆژانی جه‌ژندا فه‌رمووی ئه‌وه كارێكی بێ بنه‌مایه له سوننه‌تدا:(أما التكبير الجماعي المبتدع فهو أن يرفع جماعة – اثنان فأكثر – الصوت بالتكبير جميعا يبدءونه جميعا وينهونه جميعا بصوت واحد وبصفة خاصة . وهذا العمل لا أصل له ولا دليل عليه ، فهو بدعة في صفة التكبير ما أنزل الله بها من سلطان ، فمن أنكر التكبير بهذه الصفة فهو محق ؛ و ذلك لقوله صلى الله عليه وسلم {من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد }: أي مردود غير مشروع . .. والتكبير الجماعي محدث فهو بدعة . وعمل الناس إذا خالف الشرع المطهر وجب منعه وإنكاره ؛ لأن العبادات توقيفية لا يشرع فيها إلا ما دل عليه الكتاب والسنة ، أما أقوال الناس وآراؤهم فلا حجة فيها إذا خالفت الأدلة الشرعية ، وهكذا المصالح المرسلة لا تثبت بها العبادات ، وإنما تثبت العبادة بنص من الكتاب أو السنة أو إجماع قطعي . والمشروع أن يكبر المسلم على الصفة المشروعة الثابتة بالأدلة الشرعية وهي التكبير فرادى.
وقد أنكر التكبير الجماعي ومنع منه سماحة الشيخ محمد بن إبراهيم مفتي الديار السعودية – رحمه الله -)
بۆیه باشتره وتنی الله أكبر له ڕۆژانی جه‌ژندا به شێوه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ نه‌بێت و هه‌ر كه‌سێك بۆ خۆی ئه‌نجامی بدات وه‌كو وێردیكی تایبه‌ت به ڕۆژانی ته‌شریقه‌وه ، له دوای نوێژه‌كانیش یه‌كسه‌ر ده‌ست نه‌كرێت به تكبیرات ، به ڵكو وێرده‌كانی دوای دوای نوێژ بخوێنرێته‌وه و ته‌واو بكرێت دوای ئه‌وه ته‌كبیرات بكرێت به شێوه‌ی تاكه كه‌سی..والله أعلم.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-9-24 سلێمانی