الخميس , سبتمبر 21 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / سوننه‌ت / واتای غه‌ریبی ئیسلام

واتای غه‌ریبی ئیسلام

پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علی وسلم فه‌رموویه‌تی:(بدأ الإسلام غريبًا، وسيعود كما بدأ غريبًا، فطوبى للغرباء)رواه مسلم.

واته‌: ئیسلام به‌ غه‌ریبی ده‌ستی پێكردووه‌و و جارێكی تر غه‌ریب ده‌بێته‌وه‌ ، خۆشحاڵی بۆ غه‌ریبه‌كان.

زانایان ده‌رباره‌ی ئه‌و نامۆییه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه‌ فه‌رموویانه‌ ده‌بێته‌ سێ جۆره‌وه‌:

1- نامۆیی شه‌ریعه‌ت و حوكمه‌كانی ئیسلام كه‌ هه‌ندێ له‌ حوكمه‌كانی ئیتر باس ناكرێت و پشت گوێ ده‌خرێت وئیشی پێ ناكرێت.

2- نامۆیی شوێن: واته‌ ئیسلام له‌ هه‌ندێ جێگه‌و وڵات سه‌ربه‌رز و به‌ڕێز ده‌بێت و له‌ هه‌ندێ جێگه‌و وڵاتی تر ڕێزی لێ ناگیردرێت و كار به‌ شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ناكرێت.

3- نامۆیی كات: واته‌ ئایینی ئیسلام به‌ جارێك نامۆ ده‌بێت و پشتی لێ هه‌ڵده‌كرێت جگه‌ له‌ خه‌ڵكانێكی كه‌م نه‌بێت..به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ به‌ ڕه‌هایی جارێكی تر دروست نابێته‌وه‌ له‌ چه‌شنی ئه‌و نامۆییه‌ی له‌ سه‌رده‌می جاهیلیه‌تدا هه‌بوو.

إحسان برهان الدین
2015-12-31 سلێمانی

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *