ده‌ستخۆشى و (جزاك الله) تان دڵى كه‌سانێكى توند كردووه!
ئه‌وه‌م پي سه‌ير نييه‌و كه‌سانێك – به هۆكارى جياواز – له نووسينه‌كانم بێتاقه‌ت و بێزاربن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه نيشانه‌ى پرسيارم له لا درووست ده‌كات ئه‌وه‌يه، له ڕێگه‌ى كۆمێنت و نامه‌و پۆستى شوێنانى تر پيم ده‌گاته‌وه ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ر يه‌ك جار له پۆسته‌كانم بێزار‌و قه‌ڵس بن، ده ئه‌وه‌نده له‌و هه‌موو جزاك الله و ده‌ستخۆشيانه‌ى له كۆمێنته‌كاندا بۆم ئه‌نووسرێت بێتاقه‌تتر و بێزارترن، يه‌كێكيان نووسيبووى داخى ئه‌و هه‌موو ده‌ه‌ستخۆشى و جزاك الله بۆى ئه‌ڕوات و… ئه‌مه ئاگايشيان له‌و نامانه نييه ڕۆژانه له له مه‌سنجه‌رو ڤايبه‌رو واتساپه‌وه پيم ئه‌گات كه زۆربه‌ى ئه‌گه‌ر بيخوێننه‌وه مايه‌ى په‌ژاره‌يه بۆيان، هه‌واڵێكى تر‌ى ناخۆشيشم بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌يه: من به هۆى بێ لايه‌نى و ڕه‌چاونه‌كردنى ئه‌ته‌كيتى ڕ‌ازى كردنى خه‌ڵك و خستنه ڕووى حه‌ق به شێوه‌يه‌كى زه‌ق و هۆكارى تر..كه‌مترين كه‌س وه‌كو لايك و كۆمێنت له نووسينه‌كانم به‌شدارى ئه‌كه‌ن، بابه‌ته‌كانم خوينه‌ريان زۆر له‌وه زياترن كه ده‌رئه‌كه‌ون به‌ڵكه‌ى زۆريشم له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌م هه‌يه، هه‌موويشى فه‌زلى خواى گه‌وره‌يه به‌سه‌رمه‌وه، له گه‌ڵ ئه‌ووه‌شدا ئه‌ڵێم:
سوێند به خوا بێجگه له ره‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگار له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌ينووسم چاوه‌ڕوانى هيچ پاداشت و ده‌ستخۆشييه‌ك نيم له كه‌س، به‌ڵام خه‌ڵكى دڵسۆز‌و فيتره‌ت پاك و وابه‌سته به كيتاب و سوننه‌ت كه ده‌ستخۆشيم لێ بكه‌ن جگه له پيزانين و سوپاس و حورمه‌ت ودوعاى چاكه ئه‌بێ چى وه‌ڵامێكم بۆيان هه‌بێت، با ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش ئه‌وه‌يان پي ناخۆش بێت.
إحسان برهان الدين
19- شعبان -1438
2017-5-15 سلێمانى