ئه‌كاونته‌كه‌م گۆڤارێكه
وه‌كو نووسه‌رێك واى داده‌نێم گۆڤارێكم هه‌يه ماوه‌ى جارێك ده‌ريده‌كه‌م، ته‌نها خۆم بابه‌ته‌كانى ده‌نووسم، له‌وانه‌يه ڕاستى بپێكم و جارجاره‌ش نه‌يپێكم، خۆم له نووسينه‌كانم به‌رپرسم، كێ به باشى زانى ده‌يخه‌ينه سه‌ر چاومان وڕێزى لي ده‌گرين، كێيش به باشى نازانێت هه‌ر ڕێزى لێ ده‌گرين به‌ڵام ئه‌توانێت دوورمان ليبگرێت،ئه‌گينا له‌به‌ر به‌رده‌وامى برايه‌تى خۆمان دوورى ده‌خه‌ينه‌وه، چونكه من بڕيارى كۆتاييم داوه مشت و مڕ نه‌كه‌م، له جياتى ئه‌وه بابه‌تێكى نوێ بنووسم وخزمه‌تيك به خوينه‌رانم بكه‌م، بۆيه بۆ ئه‌وه‌ى سوودمه‌ند بم له كاته‌كانم ئاماده نيم هيچ جۆره مشت و مڕو شه‌ڕه كۆمێنتيك بكه‌م -هيچ نه‌بيت- له‌مه‌ودوا، چونكه ئه‌وه كارێكى زۆر بێ به‌رووبوومه‌و زيانيشى هه‌يه، هه‌ر بۆيه ماف به خۆم ئه‌ده‌م هه‌ر كۆمێنتێك بسڕمه‌وه‌كه پێچه‌وانه‌ى ئه‌وبه‌رنامه بێت ئه‌مه‌وێت له گۆڤاره‌كه‌م (ئه‌كاونته‌كه‌م ) ئه‌نجامى بده‌م ، هه‌ر كێ سنوورى به‌زاند و خۆم خوينه‌ره‌كانى بێزار كردم، به بێ سێ و دوو و، به ئه‌و په‌رى ڕێزه‌وه خواحافيزى لێ بكه‌م، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ردوولا باشتره.
إحسان برهان الدين
2017-3-5 سلێمانى
