زانایان پێناسه‌ی بانگخوازیان زۆر كردووه ، له‌وانه پێناسه‌ی دكتۆر (عبد الرحيم المغذوي) كه ده‌ڵێت: بانگخواز ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئاماده‌باشی ته‌واوی تێدایه له ڕووی زانست و ته‌كلیفی شه‌رعی كه ئایینی ئیسلام بگه‌یه‌نێته خه‌ڵكی.
ئینجا سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانیش زانایان چه‌ند مه‌رجێكیان داناوه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌و ئه‌ركه قورسه هه‌ڵده‌سێت ، له‌وانه:
1- زانستی پێویستی پێبێت له بیروباوه‌ڕو بابه‌ته شه‌رعیه‌كاندا.
2- ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی بۆ ده‌كات خۆی پابه‌ندی بێت.
3- نیه‌تی ڕاست بكاته‌وه‌و مه‌به‌ستی خوای گه‌روه بێت له كاره‌كه‌یدا.
4- به‌رچاوی ڕوون بێت له‌و هه‌نگاوه‌ی كه ده‌ینا.
5- ئارام بگریت له‌سه‌ر ناخۆشیه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كانی بانگه‌وازه‌كه‌ی.
6- ڕاستگۆ بێت له كردار و گوفتاریدا.
كورته‌ی ئه‌م باسه پێویسته بانگخواز پێش هه‌موو شتێك بیروباوه‌ڕی راست بێت و خۆی له گومڕاییدا نه‌بێت ، هه‌روه‌ها شاره‌زا بێت له دینی خوای گه‌وره‌دا:(قل هذه سبیلي أدعو إلی الله علی بصیرة..) هه‌روه‌ها حیكمه‌ت و هاوسه‌نگی هه‌بێت له كاره‌كه‌یدا ،خۆیشی دوورخاته‌وه له ڕوپامایی و دووڕوویی ونان خواردن به بانگه‌وازه‌كه‌ی و خۆ نزیككردنه‌وه له به‌رپرسان و هه‌ل قۆستنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێتی و ناوبانگ ده‌ركردن به‌مه‌به‌ستی خۆ كاندید كردن بۆ په‌رله‌مان و شوێنه‌كانی تری ده‌سه‌ڵات و شتی له‌وشێوه..چونكه یه‌كێك له سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی بانگخوازانی ئه‌م سه‌رده‌مه (هه‌ندێ جار) ئه‌گه‌ر كه‌سێكت بینی زۆر چالاكه له وتاری هه‌ینی و وانه‌وتنه‌وه‌و و ئاماده‌بوون له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن مافی خۆته گومانی لێ بكه‌یت كه ئه‌م كه‌سه ئاره‌زووی پله‌و پایه‌و ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان بووه‌ته خولیای وسه‌رفاڵی كردووه ، له‌م ڕێگه ئاسانه‌وه كاری بۆ ده‌كات چونكه زۆر نموونه‌ی له‌و شێوه‌مان بینی ..له گه‌رمه‌ی كاریگه‌ربوونت به یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیه ئیسلامییانه ده‌بینی زۆری پێناچیت خۆی كاندید ده‌كات و به‌رووبوومی ناوبانگه‌كه‌ی ده‌دووریته‌وه بۆ سندوقه‌كانی ده‌نگدان وبه‌ره‌و به‌هاری ده‌وڵه‌مه‌ندی و ناوبانگ ده‌ركردن و سه‌فه‌ركردنی وڵاته‌كان و دابین كردنی دواڕۆژی مناڵه چاوگه‌شه‌كانی به‌ڕێده‌كه‌وێت و له‌وانه‌شه دوای ئه‌وه هه‌ر له بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بیت پاش ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كه كرداری هه‌رچی درووشمه‌كانی دوێنێی هه‌یه ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-4-11 سلێمانی