پێشنيارێك ده‌رباره‌ى كتێبى: (مجموع الفتاوى)
پێشنيار ده‌كه‌م ده‌سته‌يه‌ك له كه‌سانى به توانا‌و خاوه‌ن ئه‌زموون له وه‌رگێڕان و له زانستى شه‌رعى و زمانه‌وانى عه‌ره‌بى و كوردى پێكبهێنرێت به مه‌به‌ستى وه‌رگێڕانى كتێبى (مجموع الفتاوى) ى ابن تيمية، چونكه ئه‌و كتێبه له‌و جۆره نييه كه‌سێك به ته‌نها خۆى بتوانێت وه‌ريگێڕێته سه‌ر زمانى كوردى، درووستبوونى ده‌سته‌يه‌كى به توانا ده‌سته‌به‌رى چه‌ند سوود و به‌رژه‌وه‌ندييه‌ك ده‌بێت، له‌وانه: وه‌رگێڕانى كتێبه‌كه به شێوه‌يه‌كى زانستى و تۆكمه، زوو به ئه‌نجام گه‌ياندنى پرۆژه‌كه ، بايه‌خ و گرنگى زياترى ده‌بێت له ڕووى متمانه‌و پشت پێ به‌ستن….هتد.
هه‌روه‌ها پێشنيار ده‌كه‌م ئه‌و ده‌سته‌يه سه‌رپه‌رشتيارێكى گشتى هه‌بێت بۆ ئاڕاسته‌كردنى پرۆژه‌كه‌و وڕێكخستنى و پيداچوونه‌وه‌ى و پێدانى ڕه‌زامه‌ندى كۆتايى بۆ چاپكردنى پرۆژه‌كه، ئه‌و كاره – به مه‌رجێك به ڕێك و پێكى و به به‌رنامه ئه‌نجام بدرێت – زۆر خزمه‌تێكى گه‌وره ئه‌بێت بۆ موسوڵمانان و كتێبخانه‌ى كوردى ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات، له حاڵه‌تى درووستبوونى هه‌ر گرفتێكى مادى يان گرفتى تر له ڕێگه‌ى چاپكردنى، ده‌توانرێت به شێوه‌يه‌كى ئه‌ليكترۆنى بڵاوبكرێته‌وه ، به‌و شێوه‌ش جياوازييه‌كى زۆرى نابێت له گه‌ڵ چاپكردنى و سوودى باشى لێ ده‌بينرێت.
تێبينى: زانيارى ته‌واوم نييه ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه ده‌وترێت كتێبه‌كانى ابن تيمية قه‌ده‌غه‌كراون، كێ قه‌ده‌غه‌ى كردووه.. له‌وانه‌يه به‌رپرسێك له خۆيه‌وه قسه‌يه‌كى كردبێت، چونكه كتێيبخانه‌كان زۆر كتێبى ناكۆك له دين و ڕه‌وشت و كولتورى كورد چاپ ده‌كه‌ن و ده‌يفرۆشن، چۆن ئه‌و كتێبانه ڕه‌وايه چاپ بكرێن و كتێبه‌كانى ابن تيمية قه‌ده‌غه بێت، بۆيه باوه‌ڕ ناكه‌م وا بێت.
إحسان برهان الدين
2014-2-5 سلێمانى