هه‌ماهه‌نگی له نێوان حه‌ق و ناحه‌قدا ؟!
ئایا ده‌گونجیت حه‌ق و ناحه‌ق به ئاسووده‌یی و بێ كێشه‌و گرفت پێكه‌وه بژین ؟ ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك حه‌ق ویست و حه‌قبێژ و خۆیه‌كلاكه‌ره‌وه بێت بۆ ڕێگای ڕاست و مه‌نهه‌جی پاراوی پێشینانی ئه‌م ئوممه‌ته كه هه‌ڵقوڵاوی كیتاب و سوننه‌ته ده‌كرێت له گه‌ڵ كه‌سێكی دوور له‌م ئاكار و بیروباوه‌ره ڕاستانه كۆبێته‌وه له كارێكی ئیسلامی‌دا و هه‌ریه‌كه‌و به شێواز‌و ڕێبازی خۆی ، له ڕووی مه‌نتیقه‌وه به‌ڵێ ده‌گونجێت ئه‌وه ڕوو بدات به‌ڵام له‌سه‌ر حیسابی لادان له چه‌مكه ڕاستیه‌كانی ئیسلام و ڕێبازی زانایانی پێشینان له تیگه‌یشتنی ئیسلام ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به ڕواڵه‌ت عه‌قیده پاك و ڕاستگۆ له دینه‌كه‌یدا ، له گه‌ڵ كه‌سێكی خاوه‌ن هه‌واو ئاره‌زوو كه دینی خوای به بۆچوونه‌كانی خۆی ناشیرین كردووه كۆبویه‌وه له كارێكی ئسلامیدا ئه‌وه كه‌سه باشه‌كه به ڕواڵه‌ت خۆی خستووه‌ته ژێر پرسیار‌و بواری داوه گومانی لێ بكرێت ، یان ئه‌وه‌یه هۆكارێك له‌پشت كاره‌كه‌ی هه‌یه وه‌كو به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێتی یان به ده‌ستهێنانی ئامانجێك یان پله‌و پایه‌یه‌كی حیزبی و سیاسی و ئیداری. ئه‌گینا هه‌رگیز هه‌ماهه‌نگی له نێوان حه‌ق و ناحه‌قدا ڕوو نادات ئه‌گه‌ر خاوه‌ن حه‌قه‌كه خۆی نه‌خه‌ڵه‌تێنێت و سازش نه‌كات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-12-20 سلێماني