له ناڵ ده‌ده‌ن و له بزماریش!
هه‌ندێ له‌وانه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دژایه‌تی سوننه‌ت ده‌كه‌ن هاوكات دژایه‌تی قورئانیه‌كانیش ده‌كه‌ن ! كه‌سانێكیش كه به‌شدارن له تێكدانی واتا‌و چه‌مكه كاندا ، هاوكات هه‌لده‌سن به ڕاستكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانیش بۆ خه‌ڵكی ! یان هه‌ندێ هه‌ن گوایه زۆر باشن به‌ڵام له گه‌ڵ خه‌لكی زۆر خراپ‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی توند و تۆڵی (كاركردن) و به گوێكردنیان هه‌یه بۆ قسه‌كانیان ، كه لێشیان دووركه‌وتنه‌وه ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرن به‌و واتای ئه‌وان خراپن و خۆیان باشن ، ئێوه‌ش هه‌ر وه‌كو ئه‌وانن مادام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك (دينى بێت به بۆچوونی خۆتان یان دونیایی بێت) دڵتان نایه به جێیان بهێڵین ، ڕه‌حمه‌ت له‌و كه‌سه‌ی له كۆنه‌وه وتوویه‌تی: عش رجباً تر‌ى عجباً.
إحسان برهان ا‌لدین
21-12-2015 سلێماني