چاكسازی كرداره نه‌ك گوفتار
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی لافی چاكسازی لێده‌دن خۆیان پێش هه‌موان نیازیان به چاكسازی زۆرتر بوو هاوكێشه‌كه له‌و باره‌دا ئاوه‌ژوو ده‌بێته‌وه و چاكسازی ده‌بێته جۆرێك له خۆڵ له چاوكردن و پێچه‌وانه‌ی مه‌نتیق و ڕاستی ، یه‌كێك له نیشانه‌كانی به‌زه‌یی په‌روه‌ردگاریش به‌م خه‌ڵكه ئه‌وه‌یه چاكسازی به لاف لێدان و گوفتار نییه ، به‌ڵكو به حه‌قیقه‌ت و كرداره ، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش كه‌سانێكی ناشاره‌زاو و ساده به قسه‌ی ڕووكه‌شی زل فریو بخۆن ، ئه‌وا ڕوناكی حه‌ق هه‌رگیز به تاریكی گومڕایی ناشاردرێته‌وه ، یاسای خوای گه‌وره ش كه به‌سه‌ر مرۆڤه‌كانه‌وه زاڵه ، ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه‌سانی لاده‌ر و لاڕێ خۆیان وه‌كو چاكسازو وڕێپیشانده‌ری ڕێگای حه‌ق نیشان بده‌ن ، له كاتێكدا خۆیان له هه‌ندێ له ئه‌لف و بێی ڕێبازه‌كه لایانداوه و نموونه‌ی به‌زین و داڕوخانی هزر و به‌ها به‌رزه‌كانن وتا بیناقاقایانیش كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری نه‌یاره‌كانیان.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-12-26 سلێمانی