باجی ناو ده‌ركردن
ئه‌ی خۆشه‌ویست! پاش ئه‌وه‌ی ناوبانگ ده‌رده‌كه‌یت ئیتر بێ ئه‌وه‌ی به خۆت بزانیت – جارجاره ده‌شزانیت – زنجیره‌یه‌ك له گۆڕانكاری یه‌ك به دوای یه‌ك له بیروبۆچوونه‌كانتدا درووست ده‌بن ، خولیایه‌كی تازه‌ت بۆ درووست ده‌بێت كاری بۆ ده‌كه‌یت ، خۆتی بۆ ماندوو ده‌كه‌یت ، به‌ینی خۆمان بێت ته‌نازولی یۆ ده‌كه‌یت : ئه‌ویش (به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ) ڕازی كردنی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاته به گوێره‌ی توانا ،چونكه قه‌ناعه‌تێكت بۆ دروست ده‌بێت كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئایینی ئیسلام له ناوچه‌كه‌و به‌رده‌وام بوونی ڕه‌وره‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی پێویسته قسه بكه‌یت و ئاماده‌بوونت هه‌بێت ، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌كو دوینێش قسه بكه‌یت كاتێك ناودار نه‌بوویت و به بێ ترس و حیساب كردن قسه‌ت ده‌كرد لێت قه‌بوڵ ناكرێت و ئه‌و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌ی جارێك بانگی كردیت جاری دووه‌م ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت و كه‌سێكی له تۆ شیاوتر بانگهێشت ده‌كات، ئه‌وه‌ش زیانه بۆ بانگه‌وازی ئیسلامی وه‌كو وتمان، له ڕاستیدا ئه‌م باسه جیاوازی بیروڕای له‌سه‌ره ، هه‌ندێ پێیان وایه به‌هه‌ر حاڵ و هه‌ر نرخێك بووه پێویسته ده‌ركه‌ویت و ناوبانگ ده‌ربكه‌یت و (خزمه‌ت بكه‌یت) هه‌ندێكیش خۆم ئاسا ده‌ڵێن: ناوده‌ركردن و شوهره‌ت له‌م ڕۆژگاره‌دا ده‌گمه‌نه دینت تێیدا سه‌لامه‌ت بێت چونكه به‌لانس ڕاگرتنه‌كه‌ی كارێكی ئه‌سته‌مه و به‌ڵكو زه‌حمه‌ته له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر كۆتا بڕیارت ئه‌وه بێت به‌رده‌وام حه‌قبێژ بیت و ڕه‌زامه‌ندی خوا بخه‌یته پێش ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكه‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-12-29 سلێمانی