واتای غه‌ریبی ئیسلام
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علی وسلم فه‌رموویه‌تی:(بدأ الإسلام غريبًا، وسيعود كما بدأ غريبًا، فطوبى للغرباء)رواه مسلم.
واته: ئیسلام به غه‌ریبی ده‌ستی پێكردووه‌و و جارێكی تر غه‌ریب ده‌بێته‌وه ، خۆشحاڵی بۆ غه‌ریبه‌كان.
زانایان ده‌رباره‌ی ئه‌و نامۆییه له فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه فه‌رموویانه ده‌بێته سێ جۆره‌وه:
1- نامۆیی شه‌ریعه‌ت و حوكمه‌كانی ئیسلام كه هه‌ندێ له حوكمه‌كانی ئیتر باس ناكرێت و پشت گوێ ده‌خرێت وئیشی پێ ناكرێت، ئەمەش لەم سەردەمەدا بە ڕوونی هاتووەتەدی.
2- نامۆیی شوێن: واته ئیسلام له هه‌ندێ جێگه‌و وڵات سه‌ربه‌رز و به‌ڕێز ده‌بێت و له هه‌ندێ جێگه‌و وڵاتی تر ڕێزی لێ ناگیردرێت و كار به شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ناكرێت، ئەمەش بە هەمان شێوە هاتووەتەدی و ئەو ڕێزەش كە لە ئیسلام دەگیرێت ڕێزێكی رواڵەتییە و مەرجدارە.
3- نامۆیی كات: واته ئایینی ئیسلام به جارێك نامۆ ده‌بێت و پشتی لێ هه‌ڵده‌كرێت جگه له خه‌ڵكانێكی كه‌م نه‌بێت..به‌ڵام ئه‌م جۆره به ڕه‌هایی جارێكی تر دروست نابێته‌وه له چه‌شنی ئه‌و نامۆییه‌ی له سه‌رده‌می جاهیلیه‌تدا هه‌بوو، بەڵكو وەكو لە فەرموودەكاندا هاتووە هەمیشە كەسانیك هەر دەمێنن ئایینی پیرۆزی ئیسلام بەڕاستەوە هەڵبگرن و بەرگری لێبكەن و لەسەری بژین و لەسەری بمرن.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-12-31 سلێمانی