له جیاتیی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی كاتیی شه‌ڕی كاتیتان بكردبا!
بۆ ئه‌وانه‌ی كه بڕیاریان داوه وه‌كو هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وایه‌تی و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی ئایینیان بگۆڕن ، به‌واتایه‌كه تر خوا نه‌په‌رستن و شه‌یتان بپه‌رستن ! پێیان ئه‌ڵێم: ( أتستبدلون الذی هو أدنی بالذی هو خیر)؟ ، ئایا به‌ڕاستتانه ئایینی پاك و بێگه‌ردی ئیسلام به شه‌یتان په‌رستن ده‌گۆڕنه‌وه ؟ یان ئێوه له بنچینه‌دا باوه‌ڕتان به ئیسلام نییه بۆیه له‌وه بێ بایه‌خ ترتان نه‌بوو ده‌ست به‌رداری بن ، ڕێگایه‌كی هه‌ڵه‌و دژوارتان گرتووه‌ته به‌ر بۆ پشتیوانی له براكانتان كه زیان به خۆتان ده‌گه‌یه‌نن و هیچ سوودێكیش به‌وان نابه‌خشن ، ئه‌گه‌ر ئێوه سوورن له سه‌ر به‌رگری وهاوخه‌می له‌گه‌ڵ ئازاری براكانتان ومه‌سه‌له‌كه له بنچینه‌دا بێزاری خۆتان نییه له ئیسلام ، ئه‌وه شه‌نگاله هێشتا به‌ده‌ستی بكوژانی ئێزیدییه‌كانه‌وه‌یه‌بچن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی بجه‌نگن ،خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (ومن يبتغي غير الإسلام ديناً فلن يقبل منه وهو في الآخرة من الخاسرين) هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: ﴿ إِنَّ الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي آيَاتِنَا لَا يَخْفَوْنَ عَلَيْنَا أَفَمَن يُلْقَى فِي النَّارِ خَيْرٌ أَم مَّن يَأْتِي آمِناً يَوْمَ الْقِيَامَةِ اعْمَلُوا مَا شِئْتُمْ إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ﴾ ،هه‌رچییه‌ك ده‌كه‌ن له سوكایه‌تی به ئیسلام له په‌روه‌ردگار شاراوه نییه ، كامیان باشتره كه‌سێك بخرێته ئاگری دۆزه‌خ ، یان كه‌سێك به بێ ترس وبه‌سه‌ربه‌رزی بچێته گۆڕه‌پانی قیامه‌ت ، هه‌ر هه‌ڵوێستێكتان پێ باشه – وه‌كو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئیسلام- بۆ پشتگیری له براكانتان بیكه‌ن و درێغی مه‌كه‌ن ، خۆ ئێوه له كۆتاییدا هه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڕۆژانه له‌و واده‌یه نزیكتر ده‌بنه‌وه ، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ مشك په‌رسته‌كانی هیندستانیش سته‌میان لێ كرا ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی هاوخه‌میان بن و مشك بپه‌رستن .
إحسان برهان ا‌لدین/كه‌لار/ 29-8-2014