ده‌ڵێن كه‌س نییه بێ لایه‌ن بێت !
زۆر جار له ده‌وروبه‌رم ده‌بیسم ده‌ڵێن: له‌م ڕۆژگاره‌دا كه‌س نییه سه‌ربه‌خۆ بێت ! به واتایه‌كی تر :هه‌موو كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسی یان ته‌وژمێكی فیكرییه ، ئه‌وه‌نده ئه‌م قسه‌یه‌م بیست له‌خه‌ڵكی شاره‌زا وخاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌ربه‌رز وكه‌سایه‌تی دیار ، خه‌ریك بوو باوه‌ڕ بكه‌م هه‌موو تاكێك پێویسته لایه‌نێكی هه‌بێت ، جا من ئه‌گه‌ر نه‌توانم به ناوی كه‌سه‌وه قسه بكه‌م خۆ ئه‌توانم خۆم به به‌ڵگه بهێنمه‌وه كه نه‌ك سه‌ر به هیچ لایه‌نێك نیم به‌ڵكو قه‌ناعه‌تیشم به هیچ لایه‌نێكی سیاسی نییه به ڕه‌هایی ، هاوكات ڕێزم هه‌یه بۆ هه‌موویان تا ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕمدا وه‌كو موسوڵمانێكی وابه‌سته به قورئان وسوننه‌ته‌وه تیكنگیرێت.
إحسان برهان ا‌لدین
سلێمانی-14-12-2014