مه‌حاڵه بتوانی خه‌ڵكی ڕازی بكه‌یت!
ڕازیكردنی خه‌ڵكی ئامانجێكه هه‌رگیزبه‌ده‌ست نایه‌ت ، بۆیه تاكو ئه‌توانیت ڕێگای ڕاست بگره وڕاستی بپێكه وئاوڕ له ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌رو كه‌سانی نگرۆ بوو له ده‌ریای ده‌مارگیریدا مه‌ده‌ره‌وه ، ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ته‌رخان كردووه بۆ سه‌رخستنی لایه‌نێك یان بیر‌و بۆچونێك كه زاده‌ی هه‌ندێ بیركردنه‌وه‌ی ناساغه، ئه‌وه كه‌سیێكه خێری به‌خشراوه‌و ئامرازی بیركردنه‌وه‌ی ڕاگرتووه‌و كاتی له‌گه‌ڵدا به‌فیڕۆ مه‌ده ، چونكه ته‌مه‌ن له‌وه به نرختره له شتی بێ بایه‌خدا به‌سه‌ربچێت ، وه‌ڵام نه‌دانه‌وه زۆر جار چاره‌سه‌ره ، ئاسووده‌ییه بۆ دڵ وده‌روونت ،به‌رپه‌رچدانه‌وه‌شه بۆ كه‌سانێك كه شایسته‌ی وه‌ڵام دانه‌وه نین ، كه‌تۆ مه‌به‌ستت خوا بێت چ باكێكت له قسه‌ی كه‌سانێكی تیاچوو هه‌یه ده‌یانه‌وێت تۆێش له‌گه‌ڵ خۆیان له‌ده‌ریای له خشته‌چوندا ڕاماڵ بكه‌ن و به‌هه‌مان چاره‌نووسی خۆیانت ببه‌ن.
إحسان برهان ا‌لدین
سلێمانی/ 16-12-2014