نیعمه‌تی خوێندنه‌وه‌ی كتێب
كتێب خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ فراوانكردنی زانیاری و به‌هێزكردنی هزرو جوانكردنی ڕه‌وشت ، ئاره‌زووی كتێب خوێندنه‌وه له خۆیدا نیعمه‌تێكه پێویست به سوپاسی بێ پایانی په‌روه‌ردگار ده‌كات ، چونكه ده‌رگایه‌كی واڵایه -ئه‌گه‌ر بته‌وێت – بۆ ره‌زامه‌ندی خوا و سه‌ربه‌رزی دونیا ، بۆیه‌ش ئه‌ڵێم نیعمه‌ته چونكه خه‌ڵكانێكی زۆر ئه‌ناسم ئه‌ڵێن هه‌رگیز ناتوانین كتێبێك به ته‌واوی بخوێنینه‌وه! ،پرسیاریشم لێ ده‌كرێت : چۆن تاقه‌تی خوێندنی ئه‌م هه‌موو كتێبه‌ت هه‌یه؟ منیش ده‌ڵێم: من له گه‌ڵ كتێبدا وه‌كو بوونه‌وه‌رێكی زیندوومامه‌ڵه ده‌كه‌م ، هه‌روه‌ها وه‌كو هاوڕێيه م‌و خۆشه‌ویست وبرایه‌كی دڵسوز ته‌ماشای ده‌كه‌م، ڕێز له‌په‌ڕه‌كانی ده‌گرم و هه‌رگیز ئازاری پێ ناگه‌یه‌نم وله‌ده‌ستی كه‌سی ڕێزنه‌گر به‌دووری ده كرم و ده‌یپارێزم . به هه موودۆست وخۆشه‌ویستانمی ده‌ناسێنم وتێیانده‌گه‌یه‌نم چه‌ند هاوڕێیه‌كی دڵسوزو زانا ودانایه . به تایبه‌تی هاورى و قوتابى و مناڵه‌كانی خۆم.
إحسان برهان ا‌لدین
16-12-2014/ السلیمانیه