دیمه‌نه‌كان له ڕوانگه‌ی چل ساڵییه‌وه
جیهانی پاش چل ساڵی جیهانێكی جیاواز وسه‌یره! گۆڕانكاری جه‌وهه‌ری و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گه‌وره له ژیانی مرۆڤه‌كاندا دروست ده‌كات ، یان چاوه‌ڕوانكراوه دروستی بكات ، من بۆ خۆم وا ساڵيك زياتره ماڵ ئاواییم له قۆناغی چڵ ساڵی كردووه و هه‌ست به‌و شۆڕشه ده‌كه‌م كه ئه‌و قۆناغه دروستی ده‌كات ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه پێوه‌رێكی گشتی و نه‌گۆڕ نییه ، به‌ڵام زۆر جار پاساو هینانه‌وه به پێویست ده‌زانم بۆ هه‌ر هه‌ڵوێستێكی هه‌ڵه یان كاردانه‌وه‌یه‌كی كتوپڕ وتوند له كه‌سێكه‌وه نه‌گه‌شتبێتی ئه‌و ته‌مه‌نه ، چونكه دڵ گه‌رمی و كه‌م تێڕامان و لێكنةدانه‌وه و ،هه‌روه‌ها ته‌ندروست بیرنه‌كردنه‌وه به هۆی فشاری عاتیفی وپه‌له بڕیاردان ..هتد هه‌مووی له سیماكانی پێش ئه‌و قۆناغه‌یه ، تاكو ئه‌وكه‌سه چاویلكه‌ی مه‌عنه‌وی چل ساڵی له‌چاو نه‌كات هه‌میشه هه‌ندێ له دیمه‌نه‌كان ته‌م ومژاوین ودیقه‌ت ولێوردبوونه‌وه‌ی پتر ده‌خوازن ، به‌ڵام دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌مه پێوه‌رێكی گشتگیر نییه و له‌سه‌رجه‌م دۆخه‌كاندا جێبه‌جێ نابێت.
إحسان برهان ا‌لدین
سلێمانی-17-12-2014