(قل هاتوا برهانكم) ڕێباز‌و مه‌نهه‌جه
موسوڵمانی: ژیر و له خوا ترس و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی به هیز ئه‌و كه‌سه‌یه ،له هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كدا به بێ به‌ڵگه و (تثبت) قسه ناكات ، نه ڕه‌وایه تفه‌نگ به تاریكیه‌وه بنێت له خۆیه‌وه ، نه ڕه‌وایشه هه‌ر له خۆیه‌وه – وه‌كو كورد ده‌ڵێت – له جامێك ئاودا بكه‌وێته مه‌له كردن و خۆی تێكبدات و به بێ هیچ زانیارییه‌ك ده‌ستكاته پشتگیری و به‌رگری ، ئه‌گینا هه‌ڵوێسته‌كه‌ی لاواز و بێ بایه‌خ ده‌بێت ،ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه له زمانی عه‌ره‌بیدا پێی ده‌وترێت (تهافت) و خاوه‌نه‌كه‌شی پێی ده‌وترێت (متهافت) دوور بێت له ڕووی خوێنه‌رانم ، بۆیه پێویسته هه‌ڵوێست و دیدو بۆچوونه‌كانمان له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵچوون و عاتیفیه‌ت نه‌بێت ،نه له تۆمه‌تباركردندا و نه له ئه‌ستۆ پاككردندا ، نه له پشتگیری و نه له نكۆڵی ، به ڵكو وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (قل هاتوا برهانكم إن كنتم صادقین) به به‌ڵگه شت وه‌ربگرین و به‌رگری لێبكه‌ین ، به به‌ڵگه‌ش شت ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه‌و نكۆڵی لێ بكه‌ین ، هه‌رچیت بۆ ده‌ركه‌وت و سه‌لمێنرا كه حه‌قه به‌رگری لێبكه ومه‌ترسه و پاداشتت لای خوایه ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌رچیت بۆ ده‌ركه‌وت ناحه‌قه و هه‌له‌یه دوو دڵ مه‌به له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نه‌خوازه‌ڵا پشتگیریشی بكه‌یت ، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت وریا بیت وه‌كو موسوڵمان هه‌م له (إفراط) و هه‌م له (تفریط) دوور بیت، پێش هه‌موو شتێكیش نیه‌تت پاك بكه‌یته‌وه بۆ خوا له پشتگیری و دژایه‌تیدا.
إحسان برهان ا‌لدین
2106-4-23 سلێمانی