زانستی ڕه‌سه‌ن فریات ده‌كه‌وێت
موسوڵمان ڕێگای ڕاست و ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار به ده‌ست ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی زانستی قورئان و سوننه‌ت بێت ، له ڕێگه‌ی شاره‌زایی و به‌دواداچوونی خۆی نه‌ك به لاساییكردنه‌وه‌ی كه‌سانێك كه خۆی به شاره‌زاو شوێنكه‌وتووی كیتاب و سوننه‌تیان بزانیت ئه‌گه‌ر خۆی شاره‌زایی باشی له دینی خوا هه‌بێت هه‌ر به خۆی ده‌توانێت ڕاست و هه‌ڵه‌یی هه‌ڵوێسته‌كان بزانیت ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆی هیچ زانستیكی چڕ و پڕ و پشت ئه‌ستوور به ڵگه‌ی پێ نه‌بێت و هه‌ر بڵێت فڵان وا ده‌ڵێت و فڵان وای وت و كوێرانه شوێنكه‌وتوویان بێت ئه‌وا وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ی پێدیت كه گفتوگۆیه‌كم له گه‌ڵ یه‌كێكیاندا كرد بینم به‌رگرییه‌كی ڕه‌ها له ڕه‌وت و كۆمه‌ڵێكی دیاریكراو ده‌كات ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شاره‌زاییه‌كی هه‌بیت له زانسته شه‌رعیه‌كان ، هیچ شاره‌زاییه‌كی ده‌رباره‌ی عه‌قیده‌و فیقهو ئوصوڵ و زانسته‌كانی تر نییه ، ته‌نها دڵی به‌و هاكێشه‌یه خۆشه كه مامۆستا فڵان و مامۆستا فیساركه زانستی باشیان پێیه! له گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وت و كۆمه‌ڵه‌دان و ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروستی ڕێبازی ئه‌وانه ، له ڕاستیدا ئه‌مه‌ش هاوكێشه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه و موسوڵمان پێویسته متمانه‌ی ڕه‌های له‌و شێوه‌ی به هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌بێت ، چونكه ئه‌وانه مرۆڤن و جارێك ده‌ییكن و دوو جار هه‌ڵه ده‌كه‌ن ، هه‌موو كه‌سێكیش جگه له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له قسه‌ی و هه‌ڵوێستی وه‌رده‌گیردرێت و ره‌تده‌كرێته‌وه ، شوێنكه‌وتنی ڕه‌های تۆیش بۆ ئه‌وان سووكایه‌تی كردنه به عه‌قڵی خۆت و متمانه نه‌بوونێكی بێ پاساوه به خۆت كه كاریگه‌ری خراپی له سه‌ر ڕاست درووستی شێوازی دینداریت نه‌بێت و ده‌شیخاته ژێر پرسیاره‌وه.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-6-10 سلێمانی