زانستی شه‌رعی بیناییه هه‌تبوو هه‌ته و نه‌تبوو نیته
له دینداریدا زانستی شه‌رعی – وه‌كو سه‌ره‌تایه‌كی ڕاسته‌قینه‌و بنه‌مایه‌كی تۆكمه – له هه‌موو شتێك باشتره ، چونكه فریادڕه‌سێكی هه‌ره به توانایه كه ڕێگای ڕاست ون نه‌كه‌یت ، یان پێت ون بكرێت ، زانستی شه‌رعی بینایی چاوه ، هه‌تبوو هه‌ته و نه‌تبوو نیته ،پارێزراوت ده‌كات له‌وه‌ی ببیته پاشكۆی فیكری هیچ كه‌س و لایه‌نێك ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌بیته خاوه‌نی كه‌سایه‌تی دیاری خۆت ، نه‌ك به‌رجه‌سته‌كه‌ری كه‌س و لایه‌ن و ڕه‌وتێكی تر بێت ، جگه له‌وه‌ش به دوور ده‌بیت له‌وه‌ی ببیته ته‌نها ڕه‌قه‌میك ژماره‌ی خه‌ڵكی پێ زیاد بكه‌یت ، یان ببیته چه‌پڵه لێده‌ر له ئاهه‌نگێكدا كه تۆ نه له پێكهاته‌و نه له پێكهێنه‌ره‌كانیت ، عیلمی شه‌رعی ده‌تپارێزێت له‌وه‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌نگت بكرێت و گرنگترین بایه‌خی تۆ ده‌نگت بێت له كاتی ده‌نگداندا ، یان داكۆكیكه‌رێكی بێ ئاگابیت له ڕاستی ئه‌و بیر و بۆچوونه‌ی به‌رگری لێ ده‌كه‌یت ، عیلمی شه‌رعی نیشانه‌ی سه‌روه‌ری و سونبولی سه‌ربه‌رزیته ، بۆیه هه‌رگیز مهێله كه‌س له جیاتی خۆت ڕاست و هه‌ڵه‌ت بۆ دیاری بكات به‌و ئیعتیباره‌ی كه له تۆ شاره‌زاتره و له‌وانه‌شه نه زانستێكی به پێی مه‌رجه‌كان بێت و نه دڵسۆزی تۆیش بێت له ڕاستیدا ، به واتایه‌كی تر مادام خوای گه‌وه‌ر نیعمه‌تی بینینی پیت داوه لاسایی نابینایان مه‌كه‌ره‌ه.
احسان برهان الدين