تێبینییه‌كی گرنگ بۆ پێشنوێژان
سه‌باره‌ت به ته‌كبیره‌ی ئیحرام ، یان ته‌كبیره‌كانی تری ناو نوێژ ، هه‌ڵه‌یه‌كی باو هه‌یه زۆرێك له پێشنوێژان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن به هۆی ڕاهاتن و دووباره بوونه‌وه یان شاره‌زا نه‌بوونی ته‌واو له بنه‌ماكانی زانستی ته‌جوید ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ندێ مه‌ددی نا به‌جێ به هه‌ردوو وشه (الله أكبر)ده‌ردرێت ، نه‌ك هه‌ر جائیز نییه ، به‌ڵكو واتایه‌كی زۆر نه‌شیاو له گه‌ڵ زاتی خوای گه‌وره ده‌به‌خشێت و به بۆچوونی هه‌ندێ له زانایان نوێژه‌كه‌ش به‌تاڵ ده‌كاته‌وه :
1- جگه له یه‌ك مه‌ددی دوو حه‌ره‌كه‌یی نه‌بێت له هه‌ردوو وشه‌ی (الله ، أكبر) ئیتر هبچ درێژكردنه‌وه‌یه‌كی تری تێدا نییه ، ئه‌وه‌شی بیكات هه‌ڵه‌ی كردووه ، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه شێوازه‌كانییه‌تی:
2- درێژكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م پیتی وشه‌ی مه‌زنی (الله) واته بكرێت به: آآآآلله أكبر ، ئه‌مه زانایان فه‌رمووانه واتاكه‌ی كوفری له‌فزییه ،چونكه ده‌بێته پرسیاربه‌م شێوه: ئایا خوا گه‌وره‌یه!
3- ئه‌گه‌ر نێوان هه‌ردوو پیتی لام و ها مه‌دد كرا ، واته به‌م شیوه: الآآآآآه أكبر ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رچی واتای خراپی نییه به‌ڵام له گه‌ڵ یاساكانی زانستی ته‌جوید ناكۆكه و مه‌ددی له‌و شێوه‌مان نییه ، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌یان هه‌ندێ قسه‌ی له‌سه‌ره و به شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لی و به‌مه‌به‌ستی ده‌نگ خۆشكردن و ئاوازده‌ركردن له گه‌ل ده‌ربڕینی وشه‌كه زۆرێك له بانگده‌رو پێشنوێژ‌و ئه‌وانه‌ی ته‌كبیراتی پێشنوێژه‌كانی حه‌ره‌می مه‌ككه‌و مه‌دینه دووباره ده‌كه‌نه‌وه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن ،ئه‌گه‌ر چی به‌ڵگه‌شیان نییه!
4- ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای وشه‌ی (أكبر) مان درێژ كرده‌وه ، واته بكرێته: آآآكبر ، ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه وه‌كو واتا ه‌بێته كوفری له‌فزی و به هیچ شێوه‌یه‌ك جائیز نییه ، چونكه واتاكه‌ی ده‌بێته هه‌مان واتای نه‌شیاوی پێشوو ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره.
5- ئه‌گه‌ر نێوان هه‌ردوو پیتی (ب) و (ر) درێژكراوه‌یه: الله أكبــــار ، ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه واتاكه‌ی زۆر نه‌شیاوو ناشیرینه چونكه واتای ته‌پڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
6- هه‌ندێكیش پیتی ها له وشه‌ی مه‌زنی الله ده‌قرتێنن و ده‌یكه‌ن به : (اللاو أكبر) ئه‌وه‌ش هه‌ر جائیز نییه ..كه‌واته: ڕاست و درووست ئه‌وه‌یه له ده‌ربڕینی ته‌كبیره هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێی (الله أكبر) و ته‌نها نێوان هه‌ردوو پیتی لام و ها له الله درێژبكه‌یته‌وه‌و هبچی تر ، هاوكات زۆر وریای ده‌ربڕینی هه‌مزه‌ی سه‌ره‌تای الله له جێگه‌ی خۆیه‌وه دربچێت و ، هائی هه‌مان وشه نه‌قرتێنرێت و هه‌مس و شیدده‌ی كافی (اكبر) و ده‌ربڕینی پیتی ڕا له أكبر به قه‌ڵه‌وی و مفخم ی .
..ئه‌مانه‌ی كه باسم كرد زۆرێك له زانایان باسیان كردووه له جێگای جیا جیا، له زانا دێرینه‌كان وه‌كو پێشه‌وا النووي و لێكده‌ره‌وانی هه‌ندێ كتێبی فه‌رمووده ، له هاوچه‌رخه‌كانیش مشهور حسن له كتێبی أخطاء المصلین هه‌ندیكی باس كردووه‌و وریایی داوه ده‌رباره‌یان.
إحسان برهان
2016-8-27 سلێمانی