من ئه‌مێنمه‌وه تۆیش ئه‌بێ بمێنیته‌وه!
هه‌ندێ له نوێژ خوێنان دوای ته‌واو بوونی نوێژی جه‌ماعه‌ت زۆر له ناو مزگه‌وت داده‌نیشیت و ده‌مێنیته‌وه ، خوا پاداشتیان بداته‌وه ، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك زوو ده‌ربچێت پێیان ناخۆشه و ته‌نانه‌ت له دوایه‌وه قسه ئه‌كه‌ن وناڕاسته‌وخۆ توانجیان لێ ئه‌ده‌ن ، ئه‌مه له كاتێكدا دوای سه‌لام دانه‌وه نوێژ خوین زۆر ئاسایی و شه‌رعییه ده‌رچوونی له مزگه‌وت نه‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وێرده‌كانی به ده‌م ڕێگه‌وه بخوێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر وێرده‌كانی خویند و دوای ئه‌وه ده‌رچوو ، ئیتر هه‌ر جۆره ڕه‌خنه‌گرتنێك لێیان ناشاره‌زاییه له به‌ڵگه‌ی شه‌رعی ، یان كێشه‌یه‌كی ده‌روونی هه‌یه ئه‌یه‌وێت چۆن خۆی زۆر ده‌مێنیته‌وه كه – له‌وانه‌یه ده‌ستی به‌تاڵ بێت یان كاتی زۆر بێت – پێویسته ئه‌وانی تریش ئاوها بمێننه‌وه، ئه‌وه‌ی له مزگه‌وت زۆر ئه‌مێنیته‌وه بۆ یادكردنی په‌روه‌ردگار و نوێژ كردن و قورئانخوێندن له‌سه‌ر نیه‌تی خۆی ان شا‌ء الله پاداشتی خۆی وه‌رده‌گرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دوای سه‌لام دانه‌وه‌ی ئیمام و خوێندنی وێرده‌كانی ده‌ربچێت ئیتر لۆمه ناكرێت، به‌ڵگه‌كانییش ڕوون و ئاشكران له فه‌رمووده‌كان به‌ڵام ئێره جێگای شیكردنه‌وه‌یان نییه.. له كۆتاییدا ئه‌ڵێم:زانست له دینی خوا نیعمه‌ت و ره‌حمه‌ته.
إحسان برهان الدين
2016-8-27 سلێمانی