بانگی تۆماركراو درووست نییه
له هه‌ندێك له مزگه‌وته‌كانی سلێمانی و شوێنانى تر، عاده‌تێكی نامۆم بینییوه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له جیاتی بانگده‌ر ئامێرێكی تۆماركردنى ده‌نگ دانراوه له كاته‌كانی بانگداندا بانگ ئه‌دات ، ئه‌مه‌ش بێگومان جائیز نییه و داهێنراوێكی خراپه ،له ڕاستيدا بانگدانى ئۆتىماتيكى تۆماركراو بانگ نييه و كۆپييه‌كه له بانگ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ندێكن له‌و خراپیانه‌ی:
1- ئه‌و پاداشته زۆره‌ی بۆ بانگده‌ر دیاری كراوه له ده‌ست ده‌چێت.
2- سه‌رپێچی تێدایه له گه‌ڵ فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم دا له بوخاری گێڕاوێتیه‌وه:(إذا حضرت الصلاة ، فلیؤذن لكم أحدكم ،ولیؤمكم أكبركم).
3- پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئوممه‌تی ئیسلام له‌سه‌ری بوونه له درێژایی مێژووی ئیسلام كه بانگده‌رێك بۆ هه‌موو نوێژێك پێویسته بانگ بدات.
4- نیه‌ت له مه‌رجه‌كانی بانگه ، بۆیه بانگدانی شێت و سه‌رخۆش و كه‌سانی له‌و شێوه درووست نییه ، تسجیل یش به هه‌مان شێوه‌یه.
5- بانگدان عیباده‌تێكی جه‌سته‌یی وه‌كو نوێژ بۆیه كه‌س بۆی نییه پشت به عیباده‌تی كه‌سی تر ببه‌ستێت.
6- هه‌ندێ سوننه‌ت و ئاداب هه‌یه په‌یوه‌سته به بانگدانه‌وه له مزگه‌وت له لایه‌ن بانگده‌ره‌وه ، جا ئه‌گه‌ر به مسجل بوو ئه‌و سوننه‌ت و ئادابانه له ده‌ست ده‌چن.
7- ده‌رگایه‌ك ده‌كاته‌وه بۆ ده‌ستكاری و یاریكردن به عیبادات و سه‌رهه‌ڵدانی بیدعه‌و داهێنراو له دینی خوا.
هه‌ر بۆیه (المجمع الفقهي الإسلامي برابطة العالم الإسلامي) له خولی نۆیه‌میدا له مه‌ككه له به‌رواری 12-7-1406 ی كۆچی فه‌توای حه‌رام بوونی بانگدانیان دا به ئامێری مسجل ، ئه‌مه جگه له فه‌توای موفتی پێشوتری سعودیه محمد بن ابراهیم ،و فه‌توای ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعودیه و زۆر لایه‌نی تر كه هه‌موویان جه‌خت له‌سه‌ر حه‌رام بوونی بانگدان ده‌كه‌ن له ڕیگه‌ی ئامێری ئه‌لیكترۆنیه‌وه و ئه‌و بانگه به بانگی شه‌رعی ناژمێردرێت.
بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته سوودم له كتێبى(القول المبین في أخطاء المصلین ) وه‌رگرتووه، و خۆيشم به پێى به‌دواداچوون و خوێندنه‌وه‌و تيگه‌يشتنى خۆم له دينى خوا،بۆچوونى حه‌رام بوونى بانگدان به مسجل زۆر په‌سه‌نده به‌لامه‌وه، ئه‌گه‌ريش له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌يه‌كدا بێت بۆ ده‌ستكارى كردنى شه‌رعى خوا‌و نامۆكردنى شه‌عيره‌كانى ئه‌وه‌يان زياتر ده‌بێته‌ى مايه‌ى خراپى ئه‌و كاره‌و له‌و حاڵه‌ته‌دا پيويسته زانايان به به‌ڵگه‌ى شه‌رعى ڕووبه‌ڕووى ئه‌و هه‌نگاوه ببنه‌وه، چونكه بێ گومان هه‌نگاوى تر‌ى به دواوه ده‌بێت.
إحسان برهان الدين
2016-8-28 سلێمانی