الثلاثاء , سبتمبر 19 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / مێژوو / كوشتنی مێروله‌ له‌ لای عوسمانییه‌كان فه‌توای پێویسته‌

كوشتنی مێروله‌ له‌ لای عوسمانییه‌كان فه‌توای پێویسته‌

كوشتنی مێروله‌ له‌ لای عوسمانییه‌كان فه‌توای پێویسته


سوڵتان سوله‌یمانی قانوونی ئاگاداركرایه‌ كه‌ مێرووله‌ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر دره‌خته‌كانی نێو باخی كۆشكی تۆپ قاپی ، له‌دوای ڕاوێژكردن و پرسیارله‌ شاره‌زایان وتیان :بنی داره‌كان به‌ قیر داپۆشرێت ئه‌و كێشه‌ چاره‌سه‌ر ئه‌بێت ، به‌ڵام سوڵتان عاده‌تی وابوو به‌ بێ فه‌توای موفتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هیچ كارێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌ده‌دا ، بۆیه‌ به‌ فه‌توای( أبي السعود أفندی ) بنی داره‌كانی ناو كۆشكه‌كه‌ی به‌ قیر داپۆشی ، سه‌یریش ئه‌وه‌ بوو كاتێك وه‌فاتی كرد وه‌سێتی كرد سه‌نووقێكی هه‌بوو له‌گه‌ڵیدا بنێژرێت ، به‌ڵام زانایان ڕازی نه‌بوون به‌وه‌ تاكو نه‌یكه‌نه‌وه‌و نه‌زانن ئه‌و سه‌نووقه‌ چی تیایه‌ ، كه‌ كردیانه‌وه‌ ته‌ماشایان كرد هه‌رچی فه‌توای زاناكان هه‌یه‌ كه‌ بۆی دراوه‌ له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی خۆیدا هه‌مووی له‌و سه‌نووقه‌دایه‌ و حه‌زی كردووه‌ له‌گه‌ڵ خۆی بنێژریت.
تێبینی: من به‌سه‌ر هاته‌كه‌ وه‌كو خۆی باس ده‌كه‌م به‌ مه‌به‌ستی به‌راورد كردن له‌ گه‌ڵ حاڵی سه‌رۆك و لێپرسراوانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی كرداره‌كانی له‌ ڕووی به‌ڵگه‌ی شه‌رعییه‌وه‌ پشت ڕاست بكه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌.

إحسان برهان الدین

2016-12-23 سلێمانی

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *