وته‌یه‌كی به نرخی شافیعی
“آمنت بالله وبما جا‌ء عن الله، على مراد الله. وآمنت برسول الله، وبما جا‌ء عن رسول الله، على مراد رسول الله.”
واته: باوه‌ڕم به الله هه‌یه ، به‌وه‌شی له‌لای الله هاتووه ، له‌سه‌ر ئه‌و واتا‌و مه‌به‌سته‌ی الله ده‌یه‌وێت ، باوه‌ڕیشم به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم هه‌یه به‌وه‌شی كه لای ئه‌و هاتووه ، به پێی ئه‌و مه‌به‌ست و واتایه‌ی كه ئه‌و ویستوویه‌تی صلی الله علیه وسلم.
مه‌به‌ستی شافیعی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت – وه‌كو هه‌ندێ له ئه‌هلی عیلم فه‌رموویانه – ئه‌وه‌یه باوه‌ری به ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌ت هه‌یه به‌و واتایه‌ی كه ده‌یبه‌خشێت ، نه‌ك به گوێره‌ی تێگه‌یشتن و حه‌زو ئاره‌زووی خۆی ، به واتایه‌كی تر : خۆی به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ده‌داته ده‌ست ده‌قه‌كانه‌وه به بێ هیچ نكۆڵی و ناڕازیبونێكی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ، به بێ هیچ بۆ زیادكردن و لێ كه‌م كردنه‌وه‌یه‌ك ، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك نه‌یتوانی له مه‌به‌ستی ده‌قه‌كان تێبگات پێویسته باوه‌ڕی به‌و واتایه بێت كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم ویستوویانه .
بۆ زانینی مه‌به‌ستی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پێویسته دوو هه‌نگاو ڕه‌چاو بكرێن:
1- أن يكون النص واضحا بينًا مُحكمًا غير مُحتاج لنص آخر ليتبين معناه: واته ده‌قه‌كه خۆی ڕوون و ئاشكرا بێت ، پێویستی به ده‌قێكی تر نه‌بیت ڕوونی بكاته‌وه ، ده‌قه‌كانیش به گشتی به‌و شێوه‌ن و به ئاسانی واتاكانیان ده‌گه‌ن ، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: { إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ} [النساء: 48] {وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا} [البقرة: 275].
2. أن يكون النص مُتشابها، أي محتاجا إلى ما يبيّن معناه: واته: ده‌قه‌كه پێویستی به ده‌قێكی تر هه‌بیت واتاكه‌ی ڕوون بكاته‌وه ، وه‌كو: {وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ يُدْخِلْهُ نَارًا خَالِدًا فِيهَا} [النساء: 14]
ئه‌م ئایه‌ته به شێوه‌یه‌كی گشتی هاتووه (مطلق) ه و به‌م ئایه‌ته (تقیید) كراوه: { إِنَّ اللَّهَ لا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ} [النساء: 48] واته: ئه‌گه‌ر ته‌نها له ڕوانگه‌ی ئایه‌تی یه‌كه‌مه‌وه ته‌ماشا بكرێت ، خوینه‌ر بۆ تێگه‌یشتنی مه‌به‌ستی ده‌قه‌كه تووشی هه‌له‌ی گه‌وره ده‌بیت و له خشته ده‌چێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ ئایه‌ته‌كه‌ی تردا ته‌ماشای بكات ، ڕاستی واتای خوای گه‌وره‌ی بۆ ئاشكرا ده‌بێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-9-30 سلێمانی