زاراوه‌ی بانگخوازی هاوچه‌رخ هه‌ندێ گرفتی تێدایه ، یان با بڵێین چه‌مكێكه (چه‌كێكه) به دوو لا به كاردێت ، به لای چاكه و به‌لای خراپه‌ش ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان له‌وزاراوه‌یه گۆڕانكاری بێت له شێوازه‌كانی بانگه‌واز كردن بۆ ئیسلام و هونه‌ر نواندان و توانا به گه‌ڕخستن بۆ ده‌رخستنی جوانییه‌كانی ئیسلام و گه‌یاندنی به‌و شێوه جوانه و ڕوونه‌ی له قورئان وسوونه‌ت وفه‌رمووده شیرینه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عیه وسلم و لێكدانه‌وه‌و تێگه‌یشتنی زانایانی سه‌له‌ف له ده‌قه په‌یوه‌نداره‌كان به عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌ت هاتبێت ، یان ڕه‌چاوكردنی هه‌ر ئالیه‌تێكی شه‌رعی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وه كارێكی پیرۆزه‌و وبانگه‌وازێكی به‌روبومدار ده‌بیت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به به‌هانه‌ی نوێخوازی وبانگه‌وازی سه‌رده‌میانه و هاوچه‌رخ هه‌وڵ بدریت ده‌ستكاری بابه‌ته جێگیره‌كانی ئیسلام بدرێت و هه‌ندێ له‌وانه‌ی به‌خۆیان ده‌ڵێن موسوڵمانی هاوچه‌رخ و حیزبی ئیسلامی مۆدێرنه و كه‌سایه‌تی عه‌قلانی سه‌رده‌میانه بیانه‌وێت جۆرێك له گونجاندن درووست بكه‌ن له نێوان حه‌ق وناحه‌قدا له ڕێگه‌ی سوود وه‌رگرتن له هه‌ندێ بارودۆخی تایبه‌ت كه ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕیت، ئه‌وه زیاتر نییه له هه‌وڵێكی ئاشكرا بۆ دوور خستنه‌وه‌ی موسوڵمانان له دینه‌كه‌یان به‌ده‌ر له‌ودروشمانه‌ی كه به‌رز ده‌كرینه‌وه ین ناوبانگی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه كار بۆ ئه‌ودروشمانه ده‌كه‌ن، ده‌ره‌نجامیش بینیمان حیجابی هاوچه‌رخ و عه‌قلیه‌تی ئیسلامی هاوچه‌رخ و خوێندنه‌وه‌ی هاوچه‌رخ بۆ ده‌قه شه‌رعیه‌كان به‌ڵكو دیندارییه‌كی هاوچه‌رخیش په‌یدا ببێت .ئینجا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ش هه‌یه لای ئه‌و بانگخوازانه كه بریتیه له‌وه‌ی ئه‌وان زانستی شه‌رعیان نییه ، بۆ نموونه ئه‌وان نه‌ك هه‌ر كتێبه‌كانی فه‌رمووده وعه‌قیده‌و فیقهو ئوصوڵیان به‌باشی نه‌خوێندووه‌ته‌وه و لێیان بێ ئاگان ، به‌ڵكو زۆریش له‌سه‌ری بچیت ده‌ڵێن ئێمه بانگخوازین خۆ زانا نین ئه‌وه به‌كاری خۆیان نازانن ،خۆ ئه‌گه‌ر بیشیخوێننه‌وه به چاویلكه‌ی تێگه‌یشتنێكی جیاواز له تێگه‌یشتنی زانایانی سه‌له‌ف ده‌یخوێننه‌وه ،وه‌كو ئه‌وه‌ی دوو مه‌سه‌له‌ی جیاواز بن ، یان ئه‌مه‌كه‌یان كۆڵه‌كه‌ی ئه‌وی تریان نه‌بێت، ئه‌مه له كاتێكدایه له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا زانای وا گه‌وره‌ش یان ده‌سته‌یه‌ك نییه وه‌كو مه‌رجعیه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و ببنه پێوه‌ر بۆ ئه‌و بانگخوازه هاوچه‌رخانه و سنووریان بۆ دیاری بكه‌ن.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-4-11 سلێمانی