یه‌كێك له وزاراوانه‌ی له‌م ڕۆژگاره‌دا له دونیای بانگه‌وازدا ده‌یبیسین ، زاراوه‌ی ئیسلامی هاوچه‌رخ ، یان بانگخوازی هاوچه‌رخه ، ئه‌گه‌ر له واقیعی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان وردبینه‌وه ده‌بینین ڕۆژئاوا به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی باوه‌ڕیان به ئیسلام نییه وه‌كو یاسا و شه‌ریعه‌ت بۆ ژیان ، داوامان لێ ده‌كه‌ن گوتار وخوێندنه‌وه‌مان بۆ ئیسلام تازه بكه‌ینه‌وه‌و وخوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ و هاوچه‌رخمان هه‌بێت ، به‌ڵكو به ڕاشكاوی داوا ده‌كه‌ن هه‌ندێ له ئایه‌ت و فه‌رمووده‌و قسه‌ی زانایان لابده‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناگونجێن ، ئه‌مه‌ش بێ گومان وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م ، ئه‌گینا ئه‌وان له بنچینه‌وه به ئیسلام رازی نابن! له ڕاستیدا كێشه‌كه لێره‌دا نییه ، چونكه له سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلام ناحه‌زانی داوای سازشیان ده‌كرد وئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه ئاماده بوون واز له هه‌ندێ بنه‌ماكانی خۆیان بهێنین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی موسوڵمانان هه‌ندێ گۆڕانكاری له دینه‌كه‌یان بكه‌ن ، بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بانگه‌شه‌یه له‌م قۆناغه‌دا جێگای سه‌رسوڕمان نییه ، به‌ڵكو درووست بوونی كه‌سانێك به ناو بانگه‌واز به شێوازی هاوچه‌خ وسه‌رده‌میانه‌و قسه‌كردن به‌ناو ئیسلامه‌وه به‌كۆمه‌ڵێك ته‌نازولاته‌وه دوور له ڕه‌چاوكردنی پرسه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام له بواری بیروباوه‌ڕو شه‌ریعه‌تدا جێگای ترس و سه‌رسوڕمانه ، چونكه وه‌كو له باسه‌كانی پێشوماندا باسمان كرد ڕه‌وتێكی به‌ناو ئیسلامی هه‌یه به‌رده‌وام خه‌ریكی پینه‌كردنن بۆ ئیسلام وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م دینه كۆمه‌ڵێ عه‌یب و نوقسانی تێدا بێت و ئه‌وان ئه‌ركی چاككردنی ئه‌و كه‌موكورتییانه‌یان پێ سپێردرابێت و بیانه‌وێت ئه‌و ئیحراج و شه‌رمه‌زارییه له‌سه‌ر موسوڵمانان لابده‌ن ، ئه‌م ڕه‌وته له‌بنچینه‌دا (جمال ا‌لدین الأفغاني و محمد عبده ) دایان هێنا وتاكو ئێستاش له جیهانی ئیسلامی و وا له‌كوردستانیشدا چه‌ند ساڵێكه سه‌ریانهه‌ڵداوه‌و درێژه‌یان هه‌یه وله‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی به ئیسلامكردنی چه‌رخ بن سه‌رقاڵی به هاو چه‌رخكردنی ئیسلامن .
داهێنه‌رانی ئه‌م ته‌وژمه فیكری و ڕه‌وته نامۆیه له به‌رگری كردن له ئیسلام كه‌سانێكن پێش هه‌موو شتێك جێگای خۆیانیان به باشی خۆش كردووه وپێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێتی خۆیانیان له‌بیر نه‌كردووه وكاریان بۆ كردووه ، پاشان بڕیاریان داوه – به‌شێوه‌یه‌كی یه‌ك لایانه – ببنه قسه‌كه‌ری فه‌رمی به‌ناو ئیسلام و لێدوان بده‌ن و درێژه به ڕێبازی سازشكردن له‌سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ئایینه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نوسخه‌یه‌ك له ئیسلامێكی هاوچه‌رخ پێشكه‌ش بكه‌ن به ناوچه‌كه ، به داخه‌وه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه‌می زانستی شه‌رعی و به‌رده‌وام بوونی دیارده‌ی خۆڵ له چاوكردنیش له لایه‌ن بانگخوازه نوێخوازه‌كانه‌وه ڕێگره له‌وه‌ی زۆربه‌ی موسوڵمانان له ڕاستی زاراوه‌ی ئیسلامی هاوچه‌رخ و زۆر زاراوه‌ی تر به باشی تێبگه‌ن.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-4-11 سلێمانی