ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمووده صه‌حیحانه‌ی كه له ڕواڵه‌تدا له‌گه‌ڵ قورئانی پیرۆز ناكۆكن ، یان له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌كانی تر ، یان له‌گه‌ڵ عه‌قڵ ومێژوو، نیشانه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو كتێبه‌ی زانایانه كه ده‌رباره‌ی ئه‌و جۆره فه‌رموودانه نووسیویانه‌و وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه وڕێكیان خستوون ، هه‌روه‌ها به‌واتای بێ متمانه‌یی دێت به‌و هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌ی فه‌رمووده‌ناسان له‌وبواره‌دا ئه‌نجامیان داوه ، هه‌روه‌ها متمانه‌ی بێ سنووری ئه‌و كه‌سانه نيشان ده‌دا به عه‌قڵ وبۆچوونی كه‌سێتی خۆیان و سه‌پاندنی به‌سه‌ر فه‌رمووده صه‌حیحه‌كاندا كه ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكه له ڕێگای له خشته‌چوون په‌نا به‌خوای گه‌وره.
إحسان برهان ا‌لدین
7-3-2015 سلێمانی