ڕێڕه‌وی ئیعتیزال به ده‌ستكاری و هه‌ندێ گۆڕانكاری وجوانكاری بۆكردنه‌وه خه‌ریكه له كوردستان سه‌رهه‌ڵده‌دات ، له ڕێگه‌ی هه‌ندی له‌وانه‌ی به عه‌قڵی خۆیان ودوور له تێگه‌یشتنی زانایان كه‌وتوونه‌ته ڕاڤه‌كردنی ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كان له ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێ له كه‌سایه‌تییه عه‌قلانیه‌كانی عه‌ره‌ب وه‌كو را‌شد الغنوشی و عبدالفتاح ومورو و حسن الترابی هه‌روه‌ها عبدالكریم سروش ولیستێكی دوور‌و درێژ له نووسه‌ر و بیرمه‌ند ورووناكبیر! كه هه‌موویان به‌یكده‌نگ ده‌ڵێن پێویسته خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌مانه‌و نوێ مان هه‌بێت بۆ ده‌قه‌كان وناكرێت به‌ندكراوی كۆمه‌ڵه ته‌فسیرو تێگه‌یشتنێك بین كه‌بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان ناگونجێت، له سیمای ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی لای خۆمان كه له‌باشترین حاڵه‌ته‌كانیان شوێنكه‌وتووی ڕه‌های ئه‌و ناودارانه‌ن له قوتابخانه‌ی عه‌قلانی یان وه‌كو پێیان ده‌وترێت ئیسلامی لیبرالی!:
1- باوه‌ڕیان به‌سوننه‌ت نییه، یان زۆر به‌گومانه‌وه ته‌ماشای ده‌كه‌ن ، به واتایه‌كی تر یان هه‌مووسوننه‌ت یان هه‌ندێكی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
2- له ته‌فسیری قورئاندا بواری فراوان به خۆیان ده‌ده‌ن ئایه‌ته‌كان به پێی ڕێڕه‌وی خۆیان ڕاڤه بكه‌ن.
3- كه‌مكردنه‌وه له گرنگیی ئیجماع به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی گشتی یان گومان درووست كردن له ده‌وری.
4- ئازادی ته‌واو به خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ئیجتیهاد كردن بێ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌و كاره مه‌زنه‌یان هه‌بێت ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه كه‌سێك له مه‌سه‌له‌ی گه‌وره به پێچه‌وانه‌ی زاناگه‌وره‌كانه‌وه قسه بكات وخۆیشی سوره‌تی فاتیحه‌ی ڕه‌وان نه‌بێت !
4- هه‌وڵ ده‌ده‌ن بازنه‌ی غه‌یبیات ته‌سك بكه‌نه‌وه به گوێره‌ی توانای خۆیان.
5-حوكمه شه‌رعییه‌كان له ڕوانگه‌یه كه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو كاریگه‌ری واقیعی پێوه‌دیاره وه‌كو ئاسانكردنی مه‌سه‌له‌ی (ربا) وبواركردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ مامه‌ڵه پێكردنی هه‌روه‌ها به برا ته‌ماشاكردنی جوله‌كه‌و مه‌سیحی و..هتد.
ئه‌م قوتابخانه ترسناكه وه‌كو ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه هه‌ر كێ تووشی بێت یه‌كه‌م نیشانه‌كانی ئه‌وه‌یه ڕێزی بۆ زاراوه‌ی سه‌له‌ف وسه‌له‌فی كه‌م ئه‌كات وده‌ستده‌كاته سوكایه‌تی پێكردنی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، هاوكات هه‌وڵی هه‌موو ئه‌وانه‌ی عه‌قڵیان پێش ده‌قه‌كان ده‌خه‌ن به‌رزده‌نرخێنن له‌ئه‌وپه‌ڕی دونیاش بێت بانگهێشتی ده‌كه‌ن وده‌وری ده‌ده‌ن و مینبه‌ری بۆ ئاماده ده‌كه‌ن وده‌ڵێن : خۆزگه له كوردستان سه‌د زانای وه‌كو تۆمان ده‌بوو…لێره‌شه‌وه لێپرسراوێتیییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی خۆیان به شوێنكه‌وتووی ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ده‌زانن وده‌بێته واجبێكی هه‌نووكه‌یی كه مه‌نهه‌جی ڕاستی ده‌ربخه‌ن وڕێزومه‌زنیی و پیرۆزی بۆ قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بگێڕنه‌وه.