الخميس , سبتمبر 21 2023
سه‌ره‌تا / وتاری نوسراو / چه‌ند مۆمێك بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ ڕێگای‌ گه‌نجان

چه‌ند مۆمێك بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ ڕێگای‌ گه‌نجان

نووسەران زۆر جار نووسین و ئامۆژگارییەكانیان ئاڕاستەی گەورەكان دەكەن ، بوئەوەی یارمەتیان بدەن بۆ پەروەردەكردنی مناڵەكانیان ، بەڵام بەدەگمەن دەبینین نووسین بەتایبەت ئاڕاستەی كچ و كوڕە لاوەكان بكرێت ، لەوانەشە هۆكاری ئەوە بریتی بێت لەو بۆچوونەی كە زیاتر گەورەكان كتێب دەخوێننەوە، بە ڵام هەرزەكارەكان سەرقاڵن بە هەندێك شتی ترەوە و ڕووتێكردنیان كارێكی بێ‌ بەرووبوومە.

ئەم بۆچوونە پشكی هە رچەند بێت لە ڕاستی من لێرەدا بڕیارمداوە ڕاستەوخۆ گوتارەكەم ئاڕاستەی كەسانی جێگای مەبەست بكەم كە بریتین لەو كوڕو كچە لاوانەو، چەند مۆمێكیان بۆ داگیرسێنم:

مۆمی یەكەم: چوونە نێو هۆڵێكی تاریكەوە:

كاتێك یەكێك لە ئێمە لە دایك دەبێت و دەوروبەری خۆی دەناسێتەوەو، دواتر دەردەچێت بو شەقام و قوتابخانە و هێواش هێواش بازنەی زانیارییەكانی فراوان دەبێتەوە ،وەكو كەسێكە بچێتە هۆڵێكی تاریكی گەورەوە كە پڕە لە شتی پەرش و بڵاوو سندووقی داخراوو شتی ئاڵۆز ، بیرو زەینیشی بەتاڵن لە هیچ جۆرە زانیارییەك، وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: )والله اخرجكم من بگون امهاتكم لا تعلمون شیئا(.

هەست دەكات هەزاران پرسیاری هەیە بێ ئەوەی وەڵامیان بزانێت، بەڵام لە ڕێگەی بەسەربردنی ژیان لەو هۆڵەدا شتەكان دەناسێتەوە ، گەرچی هەندێك شت هەر دەمێنێت كە نایزانێت ، ئێمەی گەورەكانیش بەهەمان شێوە هەوڵدەدەین لە یاساكانی بوونەوەر بگەین ، بەڵام لەم دونیایە دەڕۆین و ڕاستی زۆر شتمان بۆ ڕوون نابێتەوەو چەندین پرسیارمان بەب ێ وەڵام دەمێننەوە ، وەكو خوای گەورە دەفەرموێت:)وما اوتیتم من العلم الا قلیلا(.

لەمەش دەتوانین ئەمانەی خوارەوە فێرببین:

-1 مرۆڤ لە بنچینەدا هیچ نازانێت و دواتر فێر دەبێت.

-2 پێویستە بێ فیز بین بە ئەندازەی نەزانینەكانمان.

-3 ئێمە چەند زانیاریمان زۆر بێت ،پلەو پایەمان بەرزتر دەبێت.

-4 مادام هەموو شتێك نازانین ، با بڕیار لەسەر ڕووداوەكان نەدەین پێش تەواو بوونیان.

-5 زۆر مەسەلە دەبێت كە زانیاریمان لەسەری سادەو ڕوواڵەتی دەبێت و پیویستمان بە قووڵبوونەوە دەبێت لە ڕێگەی ئەقڵێكی كراوەی تینوو بۆ زانست.

مۆمی دووەم: هەوڵی سەركەوتنبدەن لەتاقیكردنەوە هەرەگەورەكەدا:

ئێمە لەم ژیانەدا لە پەیمانگایەكی پیشەیی سەیرداین ، چونكە ئەوە نییە كە ئێمە بخوێنین وفێربین و دواتر تاقیبكرێینەوە ، بەڵكو هاوكات دەخوێنین و تاقیش دەكرێینەوە ، سەیریش تەنها ئەوە نییە كە تاقیكردنەوەكان بە درێژایی تەمەن بەردەوامن ، بەڵكو سەیر جیاوازی شێوازەكانیانە ، یەكێ بە ژیری و یەكێ بە گێلی و یەكێكێكی تر بە دەوڵەمەندی و ئەوی تر بە هەژاری ، یان بە نەخۆشی ولەشساغی و ناوبانگ دەركردن تاقیدەكرێنەوە، ئەم تاقیكردنەوانەش چارەنووس دیاری دەكەن ، چونكە كاتێك ئەم دونیا بەجێ دەهێڵین دەرەنجامەكانیان دێتەوە ڕێگامان و خۆشبەختی بۆ ئەو كەسەی بەڕاست و دروست وەڵامی داوەتەوەو بەدبەختی و تیاچوونیش بۆ ئەو كەسەی وەڵامی هەڵەی داوەتەوە، وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: )فمن زحزح عن النار وادخل الجنه‌ فقد فاز وما الحیاه‌ الدنیا الا متاع الغرور(.

گرفتی گەورەش ئەوەیە نازانین كەی تاقیكردنەوەكە تەواو دەبێت و دەفتەرەكانمان لەبەر دەست ڕادەكێشن ، زۆر كەسیش بەهەڵەدا دەچن لەپێشبینی كردنی كاتی تەواوبوونی تاقیكردنەوەكە، چەندین كەسیش هاواریان كردو پاڕانەوە بۆ درێژكردنەوەی كاتی تاقیكردنەوەكە بۆ ساتێكی كەم ،بەڵام كەس گوێی بۆ هاوارو پاڕانەوەیان نەگرت. )فاذا ج ا‌و اجلهم لا یستقدمون ساعه‌ ولا یستأخرون(.

هەڵكردنی ئەم مۆمە چی بۆ كوڕو كچەكانمان دەگەیەن ێ:

پێویستە بە وردی ئاگاداری كردەوەكانمان بین بۆ ئەوەی بەو شێوازە بێت كە خوای گەورە دەیەوێت. ئەگەر كەوتینە هەڵ هیەكەوە پێویستە پەلە بكەین لە تەوبە كردن. هەمیشە دەبێت لەدژی حەزە ناشەرعییەكانمان ڕاوەستین.

باشترە لەو كەسانەی گاڵتەیان بەو تاقیكردنەوە دێت یان بایەخ بە كۆشش كردن نادەن دووركەوینەوە ، بۆ ئەوەی لافاوەكە لەگەڵ ئەواندا ڕاماننەماڵێت و زیانێكی گەورەمان تووش نەكات. مۆمی سێیەم: لەكاتی لەدایكبوون یەكسانن و لە كاتی مردن جیاوازن:

لەڕاستیدا شتێكی سەرنج ڕاكێشە كە هەموان لەكاتی لە دایكبووندا بە تەواوی یەكسانن و، پێشبینی ئەوەیان بۆ دەكرێت لە داهاتوودا كەسانی مەزن یان كەسانی دواكەوتوو یان تاوانكار یان چاكەكاریان ل ێ دەربچێت لە هەموو ڕوویەكەوە ، بەڵام لە گەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژاندا ئەو نادیارانە ئاشكرا دەبن ، زۆر پیاوو ئافرەت هەن ئەم دونیا بەجێدەهێڵن لە ئەوپەڕی پلەو پایە بەرزی و دڵی خەڵكیشیان پێوە وابەستەیە، چونكە لە ژیانیاندا كەسانی ئاسایی نەبوون ، زاناو بیریار و شەرعناس وچاكە كار بوون ،ئەوەی كە لەم دونیا دەرچوو تەنها لاشەیانە، بەڵام گیان و باسی چاكە و سەروەرییەكانیان لە نێو خەڵكیدا هەر دەمێنێتەوە، ئەوەش كە لای خوای گەورە چاوەڕوانیانە لە ڕێزو حورمەت مەزنتروگرنگترە.

هەڵكردنی ئەم مۆمە چی دەگەیەنێت:

-1 ئەو هۆكارەی لە كاتی مردن لە نێوان خەڵكیدا جیاوازی درووست دەكات ڕەچەڵەك و پارەو هێز نییە ،بەڵكو سەرڕاستی و زانست وشوێنەواری بەسوودو كۆشش كردنە لە پێناو بەختەوەری خەڵكیدا.

-2 لە توانای هەموو كەسێكدا هەیە ڕێگای مەزنیی بگرێت و بواری پەسەند و ڕێگای ڕاست بگرێتەبەر.

-3 كەس خۆی بەكەم نەزانێت و بەكەم ڕازی نەبێت، لەوانەیە خوای گەورە ئەوەی بە پێشینانی نەبەخشی بە تۆی ببەخشێت.

هەمیشە بیرتان لای ساتی كۆچ كردن بێت، باس و خواس و شوێنەوارێك لە پاش خۆتان بە جێبهێڵن كە مایەی مانەوەی باسی چاكەتان بێت و لە پێش هەموو شتێكیش بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە.

لەژمارەكانی داهاتوودا مۆمی تر دادەگیرسێنین پشتیوان بەخوای گەورە.

* ناوەڕۆكی ئەم بابەتە بەدەستكارییەوە لە نوسینێكی دكتۆر)عبد الكریم بكار (م وەرگرتووە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *