پ1/ له زۆرحاجى وسه‌رقافڵه‌ى حه‌ج پرسيارم كردووه:بۆچى زياتركورده‌كان له‌وێ ئاڵاى كوردستان هه‌ڵ ئه‌كه‌ن
وه‌ڵامم ده‌ست نه‌كه‌وتووه .
پ2/ له سه‌يروسه‌مه‌ره‌كانى گۆڕه‌پانى ئيسلامى كوردستان؛كه‌سانێكى زۆر به‌گوفتارئه‌ڵێن ئێمه بێ لايه‌نين و، به‌كردارلايه‌ندارن، بۆچى؟
پ3/ هۆكارى چييه به زۆرى يه‌كه‌مه‌كانى هه‌ريم سه‌رپۆش به‌سه‌ر و كه‌سانى مولته‌زيمن به دين په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌و دووپرسه چييه؟
پ4/ بۆچى ده‌وڵه‌تى (ماد)هيچ ئاسه‌وارێكى نه‌ماوه:قه‌ڵايه‌ك پردێك دراوێك شانۆيه‌ك،به پێچه‌وانه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كانى تر‌ى مێژووى دێرين.
پ5/ بۆچى هه‌موو كوردێك هه‌زارو يه‌ك ڕه‌خنه‌ى له حيزبه‌كان هه‌يه و له‌كاتى هه‌ڵبژاردنيش ده‌نگيان پي ئه‌دات،نهێنى ئه‌م پرسه چييه؟
پ6/ بۆچى صلاح الدين وابن الأثيروابن تيمية كه ده‌وترێ كورد بوونه وشه‌يه‌كى كوردييان پێمان نه‌گه‌يشتووه‌و نه‌باسى كورديشيان كردووه .
وه‌ڵامى پ 6 / پێم وايه و له‌وانه‌يه هه‌ڵه‌ش بم
نهێنييه‌كى تێدايه زۆربه‌ى سه‌ركرده وزانا كورده‌كان له مێژووى ئيسلام‌دا هيچ ئاماژه‌يه‌كيان به كوردبوونى خۆيان نه‌داوه، سوپاس بۆ هه‌موو وه‌ڵامه‌كانتان منيش ئه‌ڵێم:له‌وانه‌يه له‌به‌ر ئه‌وه بووبێت.
1- له ڕووى كۆمه‌ڵايه‌تى وهۆز عه‌شره‌ته‌وه كورد ناوبانگى باشيان نه‌بووبێت له‌و سه‌رده‌مه بۆيه ده‌گمه‌نه له مێژوويى دێريندا كه‌سێك ناوى فڵانه كه‌سى كوردى بيت ، ئيتر ئايا به فشارى سياسى بێت يان هه‌ر فشار و هۆكارێكى تر.
2- يان وه‌كو نه‌ته‌وه له بنچينه‌وه نه‌ناسراو بووبێتن وله لايه‌ن خه‌ڵكه‌وه له گه‌ڵ فارسه‌كاندا جياوازى نه‌كرابێتن .
3- يان به هۆكارى سياسى وده‌سه‌ڵاتى كه ڕه‌نگه ياخيبووبێتن و وه‌كو ڕێگر و ياخيبوو له ياسا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ل كراوه،
4- يان له‌به‌ر ئه‌و ئه‌فسانه‌ى كه وتوويانه كورد له جنۆكه‌وه په‌يدابوونه كه هه‌ندێ له مێژوونووسه‌كانى وه‌كو مه‌سعودىو مێژوو نووسى تر باسيان كردووه.
ئه‌گينا بۆچى زانا فارسه‌كان به فڵان كه‌سى فارسى ناسراون،وك‌و أبو علي الفارسي و، هه‌روه‌ها زۆرێكى تريش له‌و ناودارانه له تورك و ئه‌فغان و خه‌ڵكى بوخارا و سه‌مه‌رقه‌ند و …هتد
ئه‌مه ته‌نها بۆچوونێكه بۆ وه‌ڵامى پرسياره‌كه‌ى خۆم كه له ئێوى به‌ڕێزم كرد.
پ7/ بۆچى له كاتێكدا نابينى – يان زۆر ده‌گمه‌نه – كه‌سێكى عه‌لمانى به ڕاسته‌قينه ڕێز له كه‌سايه‌تيه‌كى ئيسلام و ئيسلامييه‌كان بگرێت – نه‌خوازه‌ڵا پێى سه‌رسام بێت – چونكه به دوا كه‌وتوو و كۆنه‌په‌رستى ده‌زانێت، بۆچى ده‌بينين هه‌ندێ له‌سه‌ركرده ئيسلامييه‌كان – بێجگه له زۆرێك له شوێنكه‌وتوانيانيش – به كه‌سايه‌تييه عه‌لمانييه‌كان سه‌رسامن و باس له توانا وڕۆڵى ئه‌وان ده‌كه‌ن له بوارى سياسى و فيكرى و تواناى گۆڕانكارى و به هێزى كه‌سايه‌تى، به‌ڵكو له كاتى مردنياندا به قوڕگى پڕ له گريانه‌وه باس له ڕوداوى مردنيان ده‌كه‌ن وهه‌ست به ئازارێكى سه‌خت ده‌كه‌ن كه له ده‌نگ و ڕه‌نگياندا وه‌دى ده‌كرێت،.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدايه عه‌لمانى ئازاده وهيچ ڕێگرێكى نييه له‌وه‌ى ڕێز‌و حورمه‌تى بۆ كه‌سه ئيسلامييه‌كه هه‌بێت به‌ڵام له‌به‌ر جياوازى ديدو بۆچوون ئه‌وى به‌لاوه قبوڵ نييه، به پيچه‌وانه‌ى كابراى ئيسلامى كه كۆمه‌ڵه بنه‌ماو بنچينه‌يه‌كى بيروباوه‌ڕله‌و باره‌وه هه‌ندي سنورى بۆ داناوه بۆ ڕه‌چاوكردن.
إحسان برهان الدين
2017-7-28 سلێمانى