#وانه‌كانى_ڕيفراندۆم:وانه‌ى دووه‌م:
وانه‌ى دووه‌م كه له پرۆسه‌ى ڕيفراندۆم فێرى بووم ئه‌وه بوو، خه‌ڵكى بير‌ى نه‌ته‌وايه‌تى به‌ته‌واوى به‌سه‌رياندا زاڵ بووه، به ڕاده‌يه‌ك ته‌نانه‌ت بووه‌ته هاوتاى ئايينه‌كه‌شيان ئه‌گه‌ر خۆشه‌ويستتر نه‌بێت، ئه‌وه‌م له خرۆشانى خه‌ڵكى به‌ره‌و سه‌ندووقه‌كانى ده‌نگدان بۆ ده‌ركه‌وت و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ى له‌بيركردنى هه‌موو ناحۆشييه‌ك له پێناو درووستبوونى ده‌وڵه‌تێكدا كه ته‌نانه‌ت له‌سه‌روبه‌ندى ده‌نگداندا يه‌كێك له سه‌رانى ڕێكخه‌رانى ڕيفراندۆم له گه‌رمه‌ى پرۆسه‌كه‌دا وتى ئێمه ڕيفراندۆممان بۆ دياريكردنى سنور نييه، به‌ڵام ده‌نگده‌ران به‌هه‌مان گوروتينه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام بوون.
خه‌ڵكى به تێكڕا، زۆربه‌يان به زمانى كردار و ئيسلامييه‌كان به زمانى حاڵ ده‌يانوت:
ئێمه ڕاسته موسوڵمانين و شانازيش به موسوڵمانێتى خۆمانه‌وه ده‌كه‌ين، به‌ڵام به‌مه‌رجێك پێشى كوردايه‌تيه‌كه‌مان نه‌كه‌وێت، چونكه ئێمه كوردين پێش ئه‌وه‌ى موسوڵمان بين و، ده‌نگ بۆ ده‌وڵه‌تى كوردى ئه‌ده‌ين له‌به‌ر كوردايه‌تى نه‌ك ئيسلامه‌تى، به‌ده‌ر له‌وه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته ڕاى به‌رانبه‌ر ئيسلام چييه‌و چۆنه، ئه‌وان به زمان حاڵ و كردار وتيان:
ئێمه باوه‌ڕمان به ده‌وڵه‌تيك هه‌يه مافى نه‌ته‌وايه‌تيمان وه‌كو كورد له نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ده‌سته‌به‌ر بكات، نه‌ك بيرمان لاى ئه‌وه بێت ئيسلام په‌يڕه‌و ده‌كات يان وه‌كو هه‌ر دينێكى تر پانتاييه‌كى له ئازادى پێده‌دا يان نايدات.
له ڕيفراندۆمه‌وه فێر بووم سستمى عه‌لمانى له نێو كورده‌كاندا – به ئيسلامييه‌كانيشه‌وه – قۆناغى زۆرى بڕييوه‌و ئه‌و خه‌ڵكه متمانه‌يان به‌و سيستمه زۆره و متمانه‌كه‌شيان له‌سه‌ر حيسابى دينه‌كه‌يانه، ئه‌وه‌م له بيركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى و لێدوانى سياسيه ئيسلامييه‌كان و شيكاره‌كاندا به‌ڕوونى بۆ ده‌ركه‌وت.
هه‌روه‌ها بۆم ده‌ركه‌وت ناسيوناليسته‌كان كاريان له‌سه‌ر بيركردنه‌وه‌ى ى خه‌لكى كردووه‌وسه‌ركه‌وتنى به‌رچاويان به‌ده‌ست له هه‌وڵه‌كانياندا هێناوه، ئه‌وان توانيويانه خه‌ڵكى به‌وه قايل بكه‌ن كه هيچ شتێك له‌وه پيرۆزتر نييه ده‌وڵه‌تێكى نه‌ته‌وه‌يى خۆت هه‌بێت ته‌نانه‌ت ئايينيش ، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه خۆيان به شوێنكه‌وتووى قورئان و سوننه‌ت ده‌زانن كه ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌يه هه‌رگيز ئه‌وه‌ى تيا نييه نه‌ته‌وه ببێته جێگره‌وه‌ى ئايين، به‌ڵكو ئايين له‌سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه‌يه، هه‌موويان نه‌ك هه‌ر له‌وه بێ ده‌نگ بوون وبه‌لايدا نه‌چوون، به‌ڵكو بانگه‌وازيان بۆ پيچه‌وانه‌كه‌شى ده‌كرد وهه‌موو جياوازييه‌كان له‌م پرسه‌دا – سه‌ره‌ڕاى جياوازى ديدو بۆچوون و سه‌رچاوه‌ى وه‌رگرتن – له نێوان ئيسلامى و عه‌لمانيه‌كاندا لابرا و پرسى ڕيفراندۆم هه‌مووانى له‌سه‌ر سفره‌ى كوردايه‌تى و نه‌ته‌وايه‌تى په‌تى كۆكرده‌وه.
بێگومان ئه‌مه‌ش مافێكى ڕه‌واى هه‌ركه‌سێكه كه چۆن بيرئه‌كاته‌وه وچى هه‌ڵده‌بژێت، به‌ڵام ئيسلامييه‌كان جياواز له خه‌ڵكى تر به‌ستراوه‌نه‌ته‌وه به هه‌ندێ بنه‌ماو بنچينه‌ى دينه‌كه‌يان ناتوانن له حوكم و ڕێنماييه‌كانى ده‌ربچن، به‌ڵام ئه‌وان به پشت كردنيان له هه‌ندێك له (ثوابت) ى دينه‌كه‌يان له‌م باره‌وه دوو به‌رپرسيارێتى گه‌وره‌يان خسته ئه‌ستۆى خۆيان:
1- به‌رپرسيارێتى لاى خواى گه‌وره كه ئه‌وان په‌يمانيان لێ وه‌رگيراوه حوكمى په‌روه‌ردگاريان له هه‌ردوو سه‌رچاوه‌كه‌يه‌وه به‌يان بكه‌ن و نه‌يشارنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستى لێپرسراوێتييه‌كى مێژوويى و ترسناكه، نه‌ده‌بوو به‌و شێوه وله‌به‌ر سۆزى نه‌ته‌وايه‌تى بێ قه‌يدو شه‌رت و هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندى كاتى خه‌باتى خۆيان بگۆڕن بۆ خه‌باتێكى سيكولارى و ناسيۆناليزمى وبه هه‌مان بانگه‌شه‌و دروشمه ڕواڵه‌تييه ئيسلاميه‌كانى خۆيان كه دروشك و وقيع له يه‌كتر جياوازن. ئه‌گينا پرسه‌كه له ديدێكى قه‌ومى و عه‌لمانييه‌وه هيچ عه‌يبێكى نييه‌وجێگاى ڕه‌خنه گرتنيش نييه، به‌ڵام له ڕوانگه‌ى ئيسلامييه‌كانه‌وه جياوازه ئه‌گه‌ر ڕاست بكه‌ن له گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماو پره‌نسيپانه‌ى هه‌ڵيانگرتووه‌و بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌بوو جياوازى حوكمى پرسه‌كه به پێى جياوازى سه‌رچاوه‌و ديگاى تێروانينه‌كان ڕوون بكه‌نه‌وه.
2- هه‌روه‌ها به‌رپرسيارێتى لاى موسوڵمانانى كورد و موسوڵمانانى تر‌ى دونياش، كه ئه‌م پرسه له هه‌مان ديدى نه‌ته‌وه په‌رست وعه‌لمانييه‌كانه‌وه ته‌ماشا كرا و، نه خۆيان و نه‌شوێنكه‌وتوانيان پێش وه‌خت به‌راورد وگه‌نگه‌شه‌كردنى ئه‌و پرسه گه‌وره‌يان له كۆنگره‌يه‌كدا يان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ناوخۆييشدا نه‌كرد تاكو بزانن ئايا له ته‌رازووى ئيسلام‌دا قورسايى چه‌نده و به‌ڵگه‌كانيشى چين، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌يه‌كيش بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان پابه‌ندى ڕێنمايى و فه‌رمانه‌كانى دينه‌كه‌يانن.
پوخته‌ى ئه‌م وانه‌ى كه له ريفراندۆم فێرى بووم ئه‌وه‌يه :
زۆرينه‌ى خه‌ڵكى كوردستان سه‌ره‌ڕاى – نه‌ك ته‌نها موسوڵمانێتى – به‌ڵكو شانازى كردنيشيان به ئيسلامه‌وه ده‌ڵێن مافى نه‌ته‌وه‌و نيشتمان مافێكى پيرۆزه‌و له پيێش هه‌موو شتێكه‌وه‌يه، ته‌نانه‌ت له پێش دينه‌كه‌شمانه‌وه‌يه! ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش كه ده‌نگ بۆ درووستبوونى ده‌ده‌ين ته‌نها مه‌به‌ستمانه ده‌وڵه‌وتى كوردستان بێت، به‌ده‌ر له‌و سيستم و په‌يڕه‌وو پرۆگرامه‌ى كه حوكمى خه‌ڵكى پێ ئه‌كات ئايا به ئيسلامه، يان هه‌ر سيستمێكى ده‌ستكردى تر‌ى مرۆڤه‌كانه.
إحسان برهان الدين
2017-9-27 هه‌ولێر