#وانه‌كانى_ڕيفراندۆم:وانه‌ى يه‌كه‌م:
سه‌ره‌ڕاى به‌شدارى نه‌كردنم له گشتپرسييه‌كه‌ى 9/25، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك سوود و په‌ند و وانه‌ى به‌سوودى تێدابوو بۆ من كه پێشتر لييان دڵنيا نه‌بووم، ئه‌مه‌ى خواره‌وه هه‌ندێكيانه:
سه‌باره‌ت به پۆست و بڵاوكراوه‌كانم له فه‌يسبوك، به به‌ڵگه‌ى واقيعى بۆم ڕوون بوويه‌وه ، ئه‌و هيواى من هه‌مبوو به درووستكردنى گۆڕانكارى و چاكسازى له ڕێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانستى شه‌رعى بۆ موسوڵمانان وئاشنا كردنيان به بنه‌ماكانى بيروباوه‌ڕى مه‌نهه‌جى ئه‌هلى سوننه‌ت و، چاككردنه‌وه‌ى چه‌مكه شێوێندراوه‌كان وناساندنى گومڕاكان، بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و هه‌وڵانه‌م كه به كات و كۆششێكى زۆر ئه‌نجامم داوه، سوودێكى زۆر كه‌مى هه‌يه و، من نه‌متوانيبوو ده‌رك به‌وه بكه‌م ئه‌وخه‌ڵكه چه‌ند له دينى خوا ناشاره‌زان و چه‌ند ئه‌سته‌مه له ڕێگه‌ى هه‌ندێ پۆستى خێرا‌و به په‌له بته‌وێت هه‌ڵه‌ى چه‌ند ساڵه‌يان بۆ چاك بكه‌يته‌وه كه خوويان پێوه گرتووه و، كه‌سانێكيش به دروشمى زل و سه‌روسيماى ئايينى سه‌رنج ڕاكێش و ناوه‌ڕۆكى وێران وبه‌تاڵ، به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانيان پشتگيرييان ئه‌كه‌ن و جێگيريان ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ندى تر ئه‌ركى چاكسازه‌كان قورس‌تر بێته‌وه و، ئه‌وه‌ى كه نامۆ ده‌ركه‌وێت ئه‌و كه‌سه بێت كه به ناوى قورئان و سوننه‌ته‌وه قسه ئه‌كات، نه‌ك ئه‌وانه‌ى كه قورئان و سوننه‌تيان پشت گوێ خستووه‌و ته‌نها وه‌كو درووشمێكى به‌تاڵ كرا‌و له ناوه‌ڕۆك و، وه‌كو هۆكارێكى به‌ده‌ست هێنانى به‌رژه‌وه‌ندى سياسى و به‌رژه‌وه‌نده تر‌ى جۆراو جۆر به‌كارى ئه‌هێنن..
هه‌ميشه له ژيانمدا ڕاشكاوانه قسه ئه‌كه‌م و ئه‌نووسم و هه‌ڵوێست ده‌رئه‌بڕم، بۆيه ئێسته‌ش به‌و ڕاشكاوييه‌وه ئه‌ڵێم:
نه‌ك به (متابعة) وه نزيكه‌ى حه‌وت هه‌زار هاوڕێم هه‌بێت، حه‌فتا هه‌زاريشم هه‌بێت چيدى چاوه‌ڕوان نابم له په‌نجا كه‌س زياتر، به‌ڵكو له‌و ژماره كه‌متريش ئه‌و حه‌قه‌ى كه پێمه‌و كه ته‌نهاو ته‌نها له قورئان و سوننه‌ته‌و وه‌رمگرتووه _- كه كه‌م كه‌سيش باسيان ئه‌كات – لێم وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ى له وهم و خه‌ياڵدا نه‌ژيم ، دوێنێ ئه‌و ڕاستيه تاڵه‌م بۆ ده‌ركه‌وت و، بڕيارى تازه‌شم كه دواى پرۆسه‌ى ڕيفراندۆم بۆم گه‌لاڵه بووه وله ڕۆشنايى مامه‌ڵه كردنى ئه‌و خه‌ڵكه له‌گه‌ل پرۆسه‌كه‌دا و به تايبه‌تيش مه‌به‌ستم ئيسلامييه‌كانه وپاش ئه‌وانيش موسوڵمانه‌كان به گشتى، ئه‌وه‌يه يان به يه‌كجارى ده‌ستبه‌ردارى نووسين ئه‌بم له فه‌يسبوك – كه ئه‌مه پێشنيازى چه‌ندين دڵسۆز‌و و خۆشه‌ويستمه – يان ئه‌گه‌ر بمێنمه‌وه به شێوه‌يه‌كى لاوه‌كى ده‌مێنمه‌وه‌و به‌و شێوه‌ى جاران كات و ژيانى خۆم تووشى شپرزه‌يى ناكه‌م و برينێك كه سالانێكه خوێنى لێ ئه‌ڕژێت و پڕ له چڵك و كيمه بۆ من به‌ته‌نها، يان به كه‌سانێكى كه‌م سارێژ ناكرێت، هه‌رگيز متمانه‌م وه‌كو جاران پێ نابێت و ئه‌وه‌شى كه ئه‌ينووسم و ئه‌يخه‌مه روو، ئه‌گه‌ر هه‌زار كه‌سيش پێيان باش بوو، به قه‌ناعه‌ته‌وه ئه‌ڵێم: الحمد لله كه ده كه‌س سوودى له‌م نووسينه‌م بينى، چونكه دوينێ به راستى له هه‌ڵوێستى موسوڵمانى كوردستان و له‌بيرچوونه‌وه‌يان بۆ هه‌موو شتيك تووشى شۆك و‌په‌ژاره بووم.
هه‌وڵ ئه‌ده‌م بێ تاقه‌تيم له حاڵى موسوڵمانان و دووركه‌وتنه‌وه‌يان له مه‌نهه‌جى قورئان و سوننه‌ت ڕێگر نه‌بێت له‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند وانه‌ى مه‌به‌ستمه له‌و پرۆسه‌يه هه‌ڵينجێنم ، به‌ڕوونى وبه كورتى بيانخه‌مه ڕوو.
إحسان برهان الدين
2017-9-26 سلێمانى