#زه‌نگى_ورياكردنه‌وه:1
كوردستان له‌م قۆناغه‌يدا ، به هۆى تيگه‌يشتنى نا ته‌ندروستى موسوڵماننانه‌وه له دينه‌كه‌يان ، له ئه‌وپه‌ڕى پێويستيدايه بۆ(مجدد) ێك، كه جارێكى تر دينى خوا وه‌كو خۆى به پێى قورئان وسوننه‌ت ڕوون بكاته‌وه و ڕايبگه‌يه‌نێت وحه‌ق وباطل له ڕۆشنايى بنه‌ماكانى بيروباوه‌ڕدا له يه‌كتر جيا بكاته‌وه، چونكه مه‌وداى نيوان ئيسلام و موسوڵمانان فراوان بووه‌ته‌وه و، پێويسته كه‌سێك يان كه‌سانێك به ئه‌ركى به‌رچاوڕوونى ئه‌وان هه‌ڵسن.
#زه‌نگى_ورياكردنه‌وه:2
لادان و ترازان له بنه‌ما سه‌ره‌كييه‌كانى بيروباوه‌ڕ گه‌يشتووه‌ته ئاستيكى مه‌ترسيدار، به شێوازێك ئه‌گه‌ر ئيسلام به‌و شيوه‌ى له قورئان و سوننه‌تداهاتووه باسى بكه‌ى، ڕووبه‌ڕووى ڕه‌خنه‌و تانه‌ى زۆر ده‌بيته‌وه وتۆمه‌تباريش ده‌كرێيت ووه‌كو نامۆ ده‌رده‌كه‌ويت وبه‌جۆرێك له يه‌ك ده‌نگى قسه‌كانت – كه له بنچينه‌دا بابه‌تى جێگيرى ئيسلامن – ڕه‌تده‌كرێته‌وه.
#زه‌نگى_ورياكردنه‌وه:3
دوو لايه‌نى به توانا كار له‌سه‌ر ڕوخانى چه‌مكه ڕاست ودرووسته‌كانى ئيسلام ئه‌كه‌ن له نيو كۆمه‌ڵگادا، كه دووه‌ميان زيانى له يه‌كه‌ميان زياتره:
1- ئه‌وانه‌ى كه باوه‌ڕيان وايه ئيسلام پاشماوه‌يه‌كى نه‌خوازراوه له سه‌ده‌كانى ناوه‌راست و دونيا به ئه‌ندازه‌يه‌ك چووه‌ته پێشه‌وه كه ئيسلام جگه له ئاماژه‌يه‌ك بۆ دواكه‌وتنى ميلله‌ت ئاماژه‌يه‌كى تر‌ى تيدا نييه.
2- كه‌سانێكى به‌زيوى به ناو كه‌سايه‌تى ئيسلامى كه له‌به‌ر هۆكارى جيا جياى مادى ولادانى فيكرى و كارى سياسى نا وابه‌سته به ثوابت ى ئيسلام وڕه‌چاوكردن و به پيرۆزته‌ماشاكردنى كارى حيزبى ، متمانه‌يان به دينى خوا له ده‌ستداوه و شان به شان – به‌ڵام به ميكانيزمێكى جياواز – له گه‌ڵ نه‌يارانى فيكرى ئيسلامى كار له‌سه‌ر دوور خستنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌كه‌ن له ئيسلامى ڕاسته‌قينه له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕاكێشانى ئه‌وان به‌ره‌و لاى خۆيان و لايه‌نه‌كانيان.
#زه‌نگى_ورياكردنه‌وه:4
حه‌ق وناحه‌ق، ڕێنوێنێ و گومڕايى، ديندارى وبێ دينى، خۆشويستن وڕق لێبون، زانست و جه‌هل، به‌رگرى له دين و دژايه‌تى دين، پێشكه‌وتن و دوا كه‌وتن، ڕێگه‌پێدراوه‌كان و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى قورئان وسوننه‌ت له نێو كۆڕوكۆمه‌ڵى خه‌ڵكيدا ، به‌ڵام ئه‌و پرسانه‌ى ئاماژه‌مان پێكرد، سنوره‌كانيان به شێوه‌يه‌ك تێكه‌ڵ به يه‌كتر بوونه، ده‌ساڵ به‌په‌رۆشه‌وه كار بۆ چاككردنيان بكرێت له زه‌ينى خه‌ڵكيدا چاك نابنه‌وه، چجاى كه كه‌سيش خۆى به‌خاوه‌نى نه‌زانێت، نه‌خوازه‌ڵا به پلان بۆ داڕشتنيش كار له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه بكرێت وه‌كو خۆى، مه‌گه‌ر ته‌نها ره‌حمه‌تى خوا.