ڕوونكردنه‌وه‌ی (أصول السنة) ی پێشه‌وا ئه‌حمه‌د ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت
به‌شی شه‌شه‌م
والسنة عندنا آثار رسول الله صلی الله علیه وسلم ، والسنة تفسیر القرآ‌ن وهي دلائل القرآ‌ن و ولیس في السنه قیاس: واته سوننه‌ت به لای ئێمه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌عاته‌وه بریتییه له‌و شوێنه‌وارانه‌ی له پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم بۆمان ماوه‌ته‌وه ،كه بریتین له گوفتار وكردارو په‌سه‌ندكردنه‌كانی سه‌روه‌رمان ، هاوكات ئه‌وانه ڕوونكردنه‌وه‌شن بۆ قورئانی پیرۆز ، وه‌كو خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی: (لتبین للناس ما نزل إلیهم)النحل/ 44.
پێویسته موسوڵمان به سوننه‌ت ڕازی بیت و شتی تر نه‌كاته هاوتای سوننه‌ت ، هه‌ر كاتێك حوكمی مه‌سه‌له‌یه‌ك به ڕوونی له فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح دا هات ئیتر موسوڵمان ناچار ده‌بێت كاری پێبكات له‌و مه‌سه‌له‌و له هاوشێوه‌كانیشیدا ،ئینجا پێویسته ئه‌وه بزانرێت سوننه‌تی صحیح هه‌روه‌كو قورئان بێ جیاوازی سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ وه‌رگرتنی دین به‌گشتی ، باسه‌كانی بیروباوه‌ڕ و حه‌ڵاڵ و حه‌رام و هه‌ر حوكمێكی تر ، هه‌روه‌ها سوننه‌ت نه‌ك هه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌یه بۆ قورئانی پیرۆز به‌ڵكو وه‌كو زانایان فه‌رموویان (تقیید) ه بۆ (مطلق) (تفصیل) ه بۆ (مجمل) ی( إیضاح) ه بۆ (مبهم )ی قورئان ، بۆ نموونه: له قورئاندا خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:( وأقیموا الصلاة) ، به‌ڵام هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ناو نویژ له سوننه‌تدا هاتوو به هه‌مان شێوه عیباده‌ته‌كانی تریش .
له كاتی هه‌بوونی ده‌قێكی روون و ئاشكرایش له حوكمی مه‌سه‌له‌یه‌كدا ئیتر نابێت ئاوڕ له هیچ بۆچوون و قیاس و لێكدانه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵی تر بدرێته‌وه به پیچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كه یان جیاواز له ده‌قه‌كه ، به‌ڵكو پێویسته موسوڵمان ملكه‌چی حوكمی سوننه‌ت بێت و پێیشی ڕازی بێت و هه‌ست به هیچ قورسی و ناڕه‌حه‌تییه‌كیش نه‌كات له به‌رانبه‌ری ئه‌وه ،وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: : (فلا وربك لا يؤمنون حتى يحكموك فيما شجر بينهم ثم لا يجدوا في أنفسهم حرجا مما قضيت ويسلموا تسليما)النساء /65.
موسوڵمان ئه‌گه‌ر پابه‌ند بێت به سوننه‌ته‌وه بۆ دینداری ئیتر ئه‌وه به‌سیه‌تی و پێویستی نه به قیاس و نه به بۆچوونی كه‌س هه‌یه له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی سوننه‌ت به زیادكردن و لێ كه‌م كردنه‌وه ، مه‌گه‌ر شه‌رح و ڕوونكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان نه‌بێت به ثێی ڕێزمانی عه‌ره‌بی و قسه‌ی زانایانی سه‌له‌ف ،به بێ گۆڕینی جه‌وهه‌ری واتای فه‌رمووده‌كه ،هه‌ركێیش ئه‌و كاره بكات گومڕاو موبته‌دیعه و حه‌قی نه‌پێكاوه ، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و به بێ بیانوو و فه‌لسه‌فه كردن و خۆ دزینه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له ده‌قه‌كان و به ڕاسته‌وه به پێی توانای خۆی جێبه‌جێیان بكات و له دڵیشه‌وه به‌وه ڕازی بێت ئه‌وه‌یه كه‌سی وابه‌سته به سوننه‌ت ئیتر با ئه‌هلی بیده‌عیش توانجی لێ بده‌ن و سووكایه‌تی به ده‌ستگرتنه سوننه‌تی ئه‌و بكه‌ن ، ئه‌هلی بیده‌ع و ئه‌وانه‌ی عه‌قڵه نوقسانه‌كانی خۆیان به په‌سه‌ندتر ده‌زانن له ده‌قه‌كان و له قسه‌ی هاوه‌ڵان و زانایانی پێشینی ئه‌م ئوممه‌ته له درێژایی مێژوودا ئه‌وه پیشه‌یان بووه‌و ،موعته‌زیله‌كانی دوێنێ هێشتا شوێنكه‌وتووانیان هه‌ر ماون له‌م ڕۆژگاره‌دا و ته‌نانه‌ت له‌م كوردستانه‌ی خۆیشماندا وجودیكی لاوازیان هه‌یه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئه‌وانه‌ی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌مڕۆ ئاڵای دژایه‌تی سوننه‌ت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه زۆر له قورئان و سوننه‌ت و زمانی عه‌ره‌بی و ئوسوڵ بێ ئاگان ، له كاره‌كانیشیاندا له گه‌ڵ نه‌یارانی نه‌ك سوننه‌ت به‌ڵكو له گه‌ل نه‌یانی ئیسلام یه‌كده‌گرنه‌وه‌و خاڵی هاوبه‌شیان زۆره ،بۆیه كۆششیان له ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له سوننه‌ت و گومان درووستكردن له ده‌وری فه‌رمووده‌و ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه كه له بنچینه‌وه له ئیسلام به گومانن و كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری موعته‌زیله‌كانی دوینێ و قورئانیه‌كانی ئه‌مرۆ و خوا خوایانه كه‌سێك شوبهه‌و گومانێك ده‌رباره‌ی سوننه‌ت بڵاوكاته‌وه ئیتر ئه‌مانیش ده‌بنه هه‌ڵگری هه‌مان ڤایرۆس به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-10-3 سلێمانی