#ڕوونكردنه‌وه‌ی_أصول_السنة__پێشه‌وا_ئه‌حمه‌د_
به‌شی پینجه‌م:
(وترك المراء والجدال والخصومات في ا‌لدین).واته: یه‌كێكی تر له بنه‌ماكانی سوننه‌ت ئه‌وه‌یه كه‌سی شوێنكه‌وتووی سوننه‌ت وازبهێنێت له گومان درووستكردن و له مشت و مڕ و ناكۆكی كردن . وشه‌ی المراء به واتای گومان دێت كه لێره هه‌موو جۆره گومان وروژاندنێك ده‌گرێته‌وه ده‌رباره‌ی دین ، وه‌كو باسه‌كانی قه‌ده‌ر و ڕۆچوون له باسه‌كانی الأسماء والصفات و مه‌سه‌له نادیاره‌كانی تر وه‌كو سزای ناو گۆڕ وشێوازه‌كه‌ی ، چونكه – وه‌كو ابن جبرین فه‌رموویه‌تی – ئه‌هلی سوننه‌ت له‌وه‌ی كه بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت ڕاده‌وه‌ستن و مشت و مڕ له گه‌ڵ ئه‌هلی بیده‌ع ناكه‌ن ، هه‌روه‌ها له پرسه‌كانی غه‌یبدا كه خوای گه‌وره شێوازه‌كانی له قورئاندا ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه ڕۆناچن و له‌سه‌ر ڕواله‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌ستن و به‌و شێوه باوه‌ری پێ ده‌هێنن ، تاكو به‌ڵگه‌ی شه‌رعی له قورئان و سوننه‌ت پرسه‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه ، ئه‌گینا له‌و جۆره پرسانه به بێ به‌ڵگه و له خۆیانه‌وه قسه ناكه‌ن.
به‌ڵام شایانی باسه مشت و مڕ كردن ئاكارێكه له بنچینه‌دا له مرۆڤه‌كاندا هه‌یه ، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (وكان الانسان أكثر شی‌ء جدلا)الكهف/54. به‌ڵام پێویسته بزانین مشت و مڕ ده‌بێته دوو جۆره‌وه : جۆرێكیان باشه وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:(ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ) [النحل:125]. بانگه‌واز كردن بۆ دینی خوا و مشت مڕ كردن بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌كان و قایلكردنی بێباوه‌ڕان و ئه‌وانه‌ی كه دوور له سوننه‌تن و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئیمان و بۆ سه‌ر جاده‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌وه كارێكی باشه و كه‌سانێك ده‌یكه‌ن كه خوای گه‌وره هیدایه‌تی داون و یارمه‌تیداون بۆ به‌رگری كردن له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی و له‌سه‌ر سوننه‌ت به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و ملكه‌چ كردنی عه‌قڵ بۆ شه‌رعی خوا نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه ، وه‌كو ئه‌وه‌ی (ابن عباس) ڕه‌زای خوایان لێبێت ئه‌نجامیدا له گه‌ڵ شوراته‌كان (خه‌واریجه‌كان) و زۆر نموونه‌ی تر.
لێره‌شه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ی له‌م ڕۆژگاره‌دا له لایه‌ن هه‌ندێك له‌وانه‌ی دوور له ڕێنموونی و قورئان و سوننه‌ت له كوردستان بیر ده‌كه‌نه‌وه له‌و خانه‌دا پۆلێن ده‌كرێت كه پێشه‌وا ئه‌حمه‌د باسی كردووه ، هه‌رگیز ئه‌و شێوازه له گومان درووستكردن له ده‌وری ده‌قه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌هلی بیده‌ع له موعته‌زیله‌و خه‌واریجه‌كان و گاور و قورئانییه‌كان و خه‌ڵكی لارێی تر هه‌رگیز ئه‌وه ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت نییه ، به‌ڵكو جۆرێكه له به‌رهه‌ڵستكاری سوننه‌ت و ناشیرین كردنی ئیسلام و له ڕیزی ئه‌و هه‌وڵانه پۆلێن ده‌كرێت كه نه‌یارانی ئیسلام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-6-26 سلێمانی