ڕوونكردنه‌وه‌ی (أصول السنة)ی پێشه‌وا ئه‌حمه‌د ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت
به‌شی چواره‌م:
یه‌كێكی تر له بنه‌ماكانی سوننه‌ت كه پێشه‌وا ئه‌حمه‌د له (أصول السنة) باسی ده‌كات ئه‌وه‌یه كه فه‌رموویه‌تی: (وترك الخصومات وترك الجلوس مع أصحاب البدع) واته: شوێنكه‌وتووی سوننه‌ت زۆر خۆی به مشت و مڕ و شه‌ڕه قسه‌ی بێ سووده‌وه خه‌ریك ناكات ، له‌و كه‌سانه‌ش نزیك نابێته‌وه كه ئه‌و ئاكاره‌یان هه‌یه و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی قسه‌و ده‌مه ده‌مه‌و كات كوشتنن به‌وه‌ی كه پشت به قورئان و فه‌رمووده‌و قسه‌ی سه‌له‌ف نابه‌ستن و زیاتر پشت به قسه‌و به‌ڵگه‌كانی ئه‌هلی بیده‌ع ده‌به‌ستن ، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه ڕێز له سه‌له‌ف ناگرن و متمانه‌یان پێیان نییه به زمانی حاڵ و بۆچوونه‌كانیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه پێویسته لێیان دوور بكه‌ویته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاتت به زایه نه‌چێت له گه‌ڵیان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش به دوور بیت له‌و بیدعه‌و گومانانه‌ی له دیندا ده‌یوروژێنن ، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ش نه‌بیته هۆكارێك بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ی بیدعه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ست به نامۆیی و كه‌می خۆیان بكه‌ن ، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌ی كوردستان كه ئه‌وانه‌ی بیدعه‌ی موعته‌زیله و خه‌واریج و قورئانییه‌كانی تێدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ه‌و خه‌لكیش زانستیان له دینی خوا كه‌مه‌و شاره‌زاییان له مه‌نهه‌جی سوننه‌ت و بنه‌ماكاندا لاوازه، باشتره‌و به‌ڵكو له‌وانه‌یه واجب یش بێت زانایان و فێرخوازانی زانست به‌رپه‌رچی ئه‌و كه‌سانه بده‌نه‌وه كه به نووسین و به قسه كردن له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه گومان ده‌رباره‌ی بیرباوه‌ڕو شه‌رعی ئیسلام به گشتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ، ئیتر ئه‌و كه‌سانه چی ئاڵای دژایه‌تی دینی خوایان هه‌ڵكردبێت ، یان به ناوی بانگه‌وازو به‌رچاو ڕوونكردنه‌وه‌ی موسوڵمانان و ڕاستكردنه‌وه‌ی چه‌مك و مۆدێرنه كردن و ته‌فسیركردنی هاوچه‌رخ بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان ئیش بكه‌ن ، ئه‌م جۆری دووه‌مه‌ش خراپتره له جۆری یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ناو ئیسلامه‌وه قسه ئه‌كه‌ن و له‌وانه‌یه به زمانی لووس و قسه‌زانینه‌وه گه‌نجانی بێ زانست و خه‌ڵكی عه‌وام له خشته ببه‌ن و بیانخه‌نه گومانه‌وه له دینی خوا. جا به پێی ئه‌م بنه‌مایه‌ی پێشه‌وا ئه‌حمه‌د دانیشتن و ڕووبه ڕوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و موبته‌دیع و مونحه‌ریفانه باش نییه ، هاوكات به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌یان به‌رگرییه له سوننه‌ت و سه‌رخستنه بۆ دینی خوا ، له‌م باره‌شه‌وه ئه‌وانه‌ی شه‌رحی ئه‌م كتێبه‌ی پێشه‌وا ئه‌حمه‌دیان كردووه ئاماژه‌یان بۆ هه‌ندێ فه‌رمووده‌ی صحبح كردووه وه‌كو ئه‌و فه‌رمووده‌ی له موسنه‌دی ئه‌حمه‌د هاتووه به ژماره‌ی (6702) له عه‌مری كوری عاص ڕه‌زای خوای لێبێت كه فه‌رموویه‌تی: لقد جلست أنا وأخي مجلسا ما أحب أن لي به حمر النعم ، أقبلت أنا وأخي وإذا مشيخة من صحابة رسول الله صلى الله عليه وسلم على باب من أبوابه ، فكرهنا أن نفرق بينهم ، فجلسنا حجرة ، إذ ذكروا آية من القرآ‌ن ، فتماروا فيها حتى ارتفعت أصواتهم ، فخرج رسول الله صلى الله عليه وسلم مغضبا حتى احمر وجهه ، يرميهم بالتراب ، ويقول : ” مه‌لا يا قوم ، بهذا أهلكت الأمم من قبلكم باختلافهم على أنبيائهم ، وضربهم الكتب بعضها ببعض ، إن القرآ‌ن لم ينزل بعضه بعضا ، بل يصدق بعضه بعضا ، فما عرفتم منه فاعملوا به ، وما جهلتم منه إلى عالمه ” ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش أحمد شاكر به صحیح ی زانیوه و الله أعلم.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-9-25 سلێمانی