١- فه‌يسبوك پرۆژه‌يه‌كى زه‌به‌لاحه بۆئه‌وه‌ى گه‌لان له‌به‌رانبه‌رسته‌مكاراندا خۆيان ته‌نها به پۆستى توند وبێ كرده‌وه بخه‌ڵه‌تێن .
٢- فه‌يسبوك جيهانێكى له‌وه‌هم پێ به‌خشيوين،وائه‌زانين له ئازايى وحه‌ق بێژى وداناييدا بێ وێنه‌ين،كه‌چى بووينه‌ته ڕێخۆشكه‌رى سته‌م .
٣- فه‌يسبوك گۆڕه‌پانێكه بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و توڕه‌ييه‌ى به‌رانبه‌ر سته‌مكاران ناتوانين ده‌ريبڕين،ئه‌وانيش به‌وه مه‌منوون .
٤-هه‌ندێك دڵيان به‌وه خۆشه كه‌دوژمندار نين،فه‌يسبوك بۆ زۆركه‌س دوژمنێكى ده‌مامكدارى فێڵبازى زۆرزانى سه‌رسه‌ختى دونيا و دواڕۆژ .
٥-فه‌يسبوك ئه‌و جێگه‌يه كه نه‌خوێنده‌وارێك به موسه‌يترى ده‌توانێت به خاوه‌ن دوكتۆرايه‌ك بڵێت: نووسينه‌كه‌ت ئه‌كاديمى نییە .
٦-فه‌يسبوك ئه‌و جێگه‌يه كه له بوارى نووسيندا كه‌سانێكى فێرى دزى كرد له ته‌مه‌نياندا هێلكه‌يه‌كيان نه‌دزيبوو .
٧- فه‌يسبوك بۆغه‌يرى ئه‌وانه‌ى په‌يامى حه‌قى پێ ئه‌گه‌يه‌نن يان وه‌ريده‌گرن، ئاگرێكه تايبه‌ت ڕوو له خه‌رمانى ته‌مه‌ن ده‌كا .
٨-ڕۆژئاوا ئه‌وه‌نده گێژ نين ئه‌م فه‌يسبوكه‌ت بۆ دابين بكه‌ن – كه كه‌ناڵێكى تۆيه له‌سه‌ر جيهان – به پياوه‌تى وبه بێ به‌رانبه .
٩-فه‌يسبوك بژارده‌ى گه‌لێك بوو بۆ گۆڕينه‌وه‌ى هه‌موو جۆره خه‌باتێك به‌پۆستى ئاگرين به‌رانبه‌ركه‌سانێك ئه‌وبژارده لايان مژده بوو .
١٠-فه‌يسبوك – بۆ زۆركه‌س -نه‌خۆشييه‌كه وه‌كوهه‌ر نه‌خۆشييه‌كى تر كه پيويستى به چاره‌سه‌رى هه‌نووكه‌يى هه‌يه .