ڕوونكردنه‌وه‌ی (أصول السنة)ی پێشه‌وا ئه‌حمه‌د ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت
به‌شی دووه‌م:
ئه‌م كتێبه‌ی پێشه‌وا ئه‌حمه‌د ئه‌گه‌رچی كورته و پوخته‌یه ، به‌ڵام بنچینه‌و بنه‌ماو بناغه‌یه‌یه‌كه كه شته‌كانی تری له‌سه‌ر بونیات ده‌نرێت ، باس و شیكرنه‌وه‌و شه‌رحی زۆر هه‌ڵده‌گریت ، بۆیه ئێمه ئه‌گه‌ر ته‌نها شه‌ره‌فی ناساندنی و ڕوونكردنه‌وه‌ی واتاكانیمان له‌م قۆناغه‌داهه‌بێت ئه‌وه‌مان به‌سه ، كتێبه كه شه‌رحی زۆری له‌سه‌ره له كۆن و نوێ‌دا ، به نووسین و به ده‌نگیش زۆر له زانا هاوچه‌رخه‌كان شه‌رحیان كردووه به تایبه‌تی سعودییه‌كان ، به‌ڵام من لێره وه‌كو وتم گرنگی به روونكردوه‌یه‌كی خێرا ده‌ده‌م به واتاكانی وه‌كو خزمه‌تیك بۆ یه‌كێك له كتێبه گرنگه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت :
ئه‌حمه‌د ره‌حمه‌تی خوای لێبێت له سه‌ره‌تای كتیبه‌كه‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی: (أصول السنة عندنا :
التمسك بما كان عليه أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم ، والإقتداء به‌م ، وترك البدع ، وكل بدعة فهي ضلالة ، وترك الخصومات ، والجلوس مع أصحاب الأهواء ، وترك المراء والجدال والخصومات في الدين ) واته: بنچینه‌و بنه‌ماكانی سوننه‌ت له لای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بریتین له ده‌ستگرتن و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر كار كردن به‌وه‌ی كه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌سه‌ری بوونه له هه‌موو بواره‌كانی عیباده‌ت و دینداریدا ،به تایبه‌تی له پرس و باسه‌كانی عه‌قیده ، ئه‌وان پێشه‌نگ و پێشه‌وای ئێمه‌ن و به گشتیی ئیسلام و ئیسلامه‌تی له‌وانه‌وه پێویسته فێربین ، به‌مه‌ش ئه‌هلی سوننه‌ت له ئه‌هلی بیده‌ع جیا ئه‌بنه‌وه كه ئه‌وان ئه‌م پێوه‌ره زۆر گرنگ نییه به لایانه‌وه ، زۆر به ئاسانی به عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی خۆیان قسه‌و تێگه‌یشتنی هاوه‌ڵان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و قسه‌و بۆچوونی خۆیان پێشده‌خه‌ن و ده‌قه‌كانی پی شه‌رح ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش ده‌رگایه‌كی زۆر پڕ له مه‌ترسی و زیانه كه دین له هاوه‌ڵان وه‌رنه‌گریت كه ئه‌وان وابه‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بوون صلی الله علیه وسلم و ئاماده‌ی دابه‌زینی وه‌حی بوون و له پێناو دینی خوا گیان و ماڵیان كرد به قوربانی و خوای گه‌وره لێیان ڕازی بووه‌و ستایشی كردووه.
(والإقتداء به‌م) واته: واته پێویستیی شوێنكه‌وتن و شوینپێ هه‌ڵگرتنیان ، وه‌كو پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (فإنه من یعش منكم فسیرى اختلافا كثیرا ،ً فعلیكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدین المھدیین) رواه الترمذي وقال حدیث حسن صحیح.هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی الفرقة الناجیة كه تێیدا حه‌ق و ڕاستی له پیغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم و هاوه‌ڵاندا دیاری كراوه.
ابن مسعود ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی: (من كان منكم متأسیاً فلیتأس بأصحاب محمد صلى الله علیه وسلم، فإنھم كانوا أبر ھذه الأمة قلوباً، وأعمقھا علماً، وأقلھا تكلفاً، وأقومھا ھدياً، وأحسنھا حالاً، قوماً اختارھم الله لصحبة نبیه صلى الله علیه وسلمن وإقامة دينه، فاعرفوا لھم فضلھم، واتبعوھم في آثارھم، فإنھم كانوا على الھدى المستقیم).واته: هه‌ركه‌سێك ئه‌یه‌ویت كه‌سێك بكاته پێشه‌نگی خۆی با هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بكاته پێشه‌نگی خۆی ، چونكه ئه‌وان له هه‌موو ئوممه‌ت دڵیان پاكتر بوو ، زانستیان زۆرتر بوو ، به بێ خۆتێكدان و زۆر له خۆ كردن ، به چاكترین شێوه له‌سه‌ر ڕێگای ڕایت بوون ،ئه‌وانه كه‌سانیك بوون خوای گه‌وره بۆ هاوه‌ڵێتی پیغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و به‌رپاكردنی دینه‌كه‌ی هه‌ڵیبژاردن ، بۆیه به فه‌زل و چاكه‌یان بزانن و له قسه‌و فه‌رمایشته‌كانیان شوێنكه‌وتوویان بن ، چونكه به ڕاستی ئه‌وانه له سه‌ر ڕێگای ڕاست بوون.بڕوانه:جامع بیان العلم / 1810.
به‌رده‌وام ده‌بین ان شا‌ء الله هه‌ر جارێك له سه‌ر یه‌كیك له‌و بنه‌مایانه‌ی له كتێبه‌كه‌دا باسكراوه ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ده‌ین ان شا‌ء الله.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-9-20 سلێمانی