(أصول السنة) ی ئه‌حمه‌دی كوری حه‌مبه‌ل
كتێبێكی زۆر به ناوبانگه له بواری بیروباوه‌ڕدا و زۆریش گرنگه بۆ هه‌موو موسوڵمانیك ، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك:
1- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانه‌ره‌كه ی أحمد بن حنبل ی پێشه‌وای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته.
2- چونكه بنچینه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌تی تێدا ڕوونكردووه‌ته‌وه كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌هلی بیده‌عه.
3- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ری (الفرقة الناجیة) ڕوون ده‌كاته‌وه.
ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی زۆر گرنگه هاوكات زۆر كورت و پوختیشه ، من نازانم ئه‌و نامیلكه كراوه به كوردی یان نا ، به‌ڵام هه‌وڵ ئه‌ده‌م له داهاتوودا له هه‌ر پۆستێكدا بنچینه‌یه‌ك له‌و بنچینانه‌ی باسی كردوون به كورتی وكوردی و پوختی بیخه‌مه ڕوو إن شا‌ء الله ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش سه‌رنج و تێبینییه‌كی هه‌بێت سوپاسی ده‌كه‌ین.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-9-17 سلێمانی