الخميس , سبتمبر 21 2023
سه‌ره‌تا / وتاری ده‌نگی و ڤیدیۆ / وتاری ڤیدیۆ / زانای ڕەببانی ژیانی ڕاستەقینەی دوای مردنی دەست پێ دەكات!

زانای ڕەببانی ژیانی ڕاستەقینەی دوای مردنی دەست پێ دەكات!

 

 

زانای ڕەببانی ژیانی ڕاستەقینەی دوای مردنی دەست پێ دەكات!

بەرەكەت لە تەمەندا زۆر لە تەمەن درێژی باشترە، زانایان زۆریان لەم بارەوە نووسیوە، بۆ نموونە: كتێبی (أعمار الأعیان) ی ابن الجوزي كە باسی ئەو زانایانەی كردووە كە پێش تەمەنی چل ساڵی وەفاتیان كردووە. هەروەها كتێبێكی هاوچەرخیش هەیە لەو بارەوە بەناوی (العلماء الذین لم یتجاوزوا سن الأشد) لە نووسینی علي بن محمد العمران، لێرەدا تەنها بۆ نموونە ناوی ئەم چەند زانا و پێشەوایانە دەخەمەروو:

– پێشەوا محمد بن إدریس الشافعی تەنها 54 ساڵ تەمەنی كرد (150هـ -204هـ) بەڵام الله بەرەكەتی خستە تەمەن و زانستییەوە بوو بە پێشەوایەك وا هەزار ودوو سەد ساڵ زیاترە زانستەكەی وەكو خۆر ڕوناكی بڵاو دەكاتەوە.

– پێشەوا محمد بن إسماعیل البخاري لە تەمەنی 62 ساڵیدا وەفاتی كرد (194هـ – 256هـ) بەڵام الله پشتیوانی بوو بۆ كۆكردنەوەی كتێبێك تا ڕۆژی قیامەت بوو بەڕوناكی بۆ تەواوی موسوڵمانان لە هەموو سەدەكاندا.

– پێشەوا مسلم القشیري لە تەمەنی 55 ساڵیدا وەفاتی كرد (206هـ – 261هـ) سەحیحەكەی بوو بە مەشخەڵێك بۆ هەموو موسوڵمانان تا دنیا مابێت.

– یحیی بن شرف النووي 47 ساڵ ژیا (631هـ- 676هـ) ئەوەی سەیری كتێبەكانی بكات و نەزانێت چەند ساڵ ژیاوە دەڵێت بۆ ئەوەی فریای دانانی ئەو هەموو كتێبە بەسوودانە بكەوێت ڕەنگە سەدەیەك تەمەنی كردبێت.

لە هاوچەرخەكانیشدا حافظ الحكمي خاوەن كتیبی “معارج القبول في شرح سلم الوصول” و زۆر كتێبی تری بەسوودە 33 ساڵ ژیا (1924م – 1958م).

موسوڵمان داوای بەرەكەتی تەمەن بكات لە تەمەن درێژی باشترە، چونكە كەسانیك چەندین سەدەی مردوون و لە من و تۆی زیندوو زۆر باشتر لەناو دڵی خەڵكیدا دەژین، داواكارین لە الله عزوجل سوودێك لەسەر دەستمان بۆ موسوڵمانان و بۆ خەڵكی بڕەخسێنیت بەهۆیەوە بەرەكەت بخاتە تەمەنمانەوە، إنه علی ذلك قدیر وبالإجابة جدیر

 

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *