الثلاثاء , سبتمبر 26 2023
سه‌ره‌تا / وتاری ده‌نگی و ڤیدیۆ / وتاری ڤیدیۆ / شه‌دده‌كانی سوره‌تی الفاتحة

شه‌دده‌كانی سوره‌تی الفاتحة

زانایان زۆر گرنگیان داوه‌ته‌ جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و وردبوونه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ته‌جوید تێیدا ، بۆ نموونه‌ سوڕه‌تی (الفاتحة) فه‌رموویانه‌ چوارده‌ شه‌دده‌ی تێدایه‌ پێویسته‌ خوێنه‌ر له‌ كاتی نوێژه‌كانیدا هه‌موویان ده‌ربڕێت ، وه‌كو شه‌دده‌ له‌ وشه‌كانی:( الله ، الرحمن ، الرحیم ، رب ، إیاك ،الصراط….هتد) له‌ لای زانایانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ – كه‌مێك مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فییه‌كان نه‌بێت نه‌رمییان ده‌ربڕیوه‌ – هه‌موویان وتوویانه‌ ئه‌گه‌ر یه‌ك شه‌دده‌ی نه‌خوینده‌وه‌ له‌گه‌ڵ توانادا پێویسته‌ نوێژه‌كه‌ی دووباره‌ بكاته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌ كورتی هه‌ندیكه‌ له‌ وته‌ی زانایان له‌و باره‌وه‌:

سه‌باره‌ت به‌ ڕێڕه‌وه‌ی (الأحناف):قال في البناية: وعند عامة مشايخنا لو ترك التشديد من إياك، ومن رب العالمين يعيد، والمختار أنه لا يعيد صلاته.

سه‌باره‌ت به‌ ڕێڕه‌وه‌ی مالكییه‌كان:(الدسوقي) فه‌رموویه‌تی: ( وحاصل المسألة أن اللاحن إن كان عامدا، بطلت صلاته، وصلاة من خلفه، باتفاق؛ وإن كان ساهيا، صحت باتفاق؛ وإن كان عاجزا طبعا لا يقبل التعليم فكذلك، لأنه ألكن، وإن كان جاهلا يقبل التعليم فهو محل الخلاف سواء أمكنه التعلم أم لا، وسواء أمكنه الاقتداء بمن لا يلحن أم لا، ولا فرق بين اللحن الجلي والخفي في جميع ما تقدم. قاله أبو علي المسناوي.)

سه‌باره‌ت به‌ ڕێڕه‌وه‌ی شافعییه‌كان (المرداوي الشافعي) له‌ كتێبی الحاوي فه‌رموویه‌تی: (فأما تشديد آيات الفاتحة في الصلاة فهي أربع عشرة تشديدة، فإن ترك التشديد لم يجز, لأن الحروف المشددة تقوم مقام حرفين، فإذا ترك التشديد صار كأنه قد ترك حرفا, فلذلك لم يجز.)

سه‌باره‌ت به‌ ڕێڕه‌وه‌ی حه‌مبه‌لییه‌كان (ابن قدامة) له‌ كتێبی (المغني) فه‌رموویه‌تی: (فصل: يلزمه أن يأتي بقراءة الفاتحة مرتبة مشددة، غير ملحون فيها لحنا يحيل المعنى، فإن ترك ترتيبها، أو شدة منها، أو لحن لحنا يحيل المعنى، مثل أن يكسر كاف (إياك) ، أو يضم تاء (أنعمت) ، أو يفتح ألف الوصل في (اهدنا) ، لم يعتد بقراءته، إلا أن يكون عاجزا عن غير هذا. ذكر القاضي نحو هذا في (المجرد)، وهو مذهب الشافعي.)

ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌ شه‌دده‌كانی ، سه‌باره‌ت گۆڕینی پیتی (ض) بۆ(ظ) له‌ (ولا الضالین) یان گۆڕینی سه‌رو بۆره‌كانی بۆ پێشنوێژ یان بۆ كه‌سێك بتوانێت فێربێت و خۆی فێر نه‌كات، بۆچوونیان توندتر بووه‌ له‌و باره‌وه‌ ، بۆیه‌ گرنگیدان به‌ فێربوونی جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز به‌ تایبه‌ت سوڕه‌تی (الفاتحة) له‌ ناو نوێژه‌كاندا زۆر كاریكی گرنگ و پێویسته‌ له‌سه‌ر موسڵمان خۆی فێر بكات.

إحسان برهان الدین

مۆڵه‌ت پێدراو له‌ القراءات العشر الصغری

سلێمانی 2015-7-1

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *