ڕۆڵی حیكایه‌تخوێنان له چه‌واشه‌كردنی موسوڵمانان
( القُصاص) ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌وه ناسراون به‌رده‌وام خه‌ریكی باسكردنی حیكایه‌ت و به‌سه‌رهاتی سه‌رنج ڕاكێش و هه‌واڵی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ن،سه‌رانی سه‌له‌ف و زانایانی ئیسلام هه‌ر زوو هه‌ستیان به ترسناكی ئه‌وان كردووه‌و، وریاییان داوه‌ته موسوڵمانان له مه‌ڕ كاریگه‌ری خراپی ئه‌و حیكایه‌ت خوێنانه كه خه‌ڵكی نه‌خوێنه‌وارو بێ زانست فریو ئه‌ده‌ن و به‌سه‌رهاتی بێ بنه‌ما و درۆ و ده‌له‌سه‌ی نێو كتێبه‌كانیان بۆ كۆ ئه‌كه‌نه‌وه.
(قاص) واته: حیكایه‌ت خوێن؛ كه‌سێكه له ڕێگای ئامۆژگاری و وه‌عزه‌وه بۆ موسوڵمانان ده‌چێت، به‌ڵام زۆر جار ئامانجی دیاری كراوی له پشت ئه‌و كاره‌وه هه‌یه؛ وه‌كو كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و پله‌و پایه‌ی لای ده‌سه‌ڵاتداران و پته‌و كردنی پێگه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وئامانجی تر.
بڕبڕه‌ی پشتی وه‌عزه‌كانی بریتییه له فه‌رمووده‌ی لاواز و بێ بنه‌ماو هه‌ڵبه‌ستراو، له هه‌ركوێیه‌ك به‌سه‌رهاتێكی درۆ‌و ئه‌فسوناوی و دوور له مه‌نتیق هه‌بێت ئه‌و ده‌یگێریته‌وه، ته‌نها له پێناو ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕابكێشێت و یان بیانگرێینێت و خۆی له لایان ناودار وپڕبایه‌ح بكاته‌وه، ئیتر بێ ئه‌وه‌ی گوێ به وه بدات درۆ بڵاو كردنه‌وه به پاساوی ئامۆژگاری كردن و قسه‌هه‌ڵبه‌ستن له‌سه‌ر زاری پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌ره‌شه‌ی توندی له‌سه‌ر هاتووه:( من كذب علي متعمدا فليتبوأ مقعده من النار).
حیكایه‌تخوێن هه‌میشه كه‌سێكی زمان لوس و قسه‌زان و خۆنزیككه‌ره‌وه‌یه له دسه‌ڵات، به‌ڵام هه‌رگیز نه زانستی ته‌وای هه‌یه له شه‌رعی ئیسلام و نه هیچ غیره‌تێكی هه‌یه له‌سه‌ر حورمه‌ت و سنووره‌كانی دینی خوا، به‌ڵكو هه‌میشه كه‌سێكه بێ ئاگا له بیروباه‌ڕ و بابه‌ته جێگیره‌كانی عه‌قیده، نه‌زان له زانسته شه‌رعییه‌كان ، هه‌موو سه‌روه‌تێكی زمانێتی و بڕێكی زۆره له مه‌ته‌ڵ و حیكایه‌ت و به‌سه‌رهاتی سه‌یروسه‌مه‌ره كه سه‌رنجی خه‌ڵكی مزگه‌وت و ئه‌وانه‌ی له ئه‌لف و بێی ئیسلام ناشاره‌زان ڕاده‌كێشێت.
هه‌ر بۆیه زانایانی الجرح والتعدیل هه‌ر گێڕه‌ره‌وه‌یه‌كی فه‌رمووده خه‌ریكی به‌سه‌رهات و حیكایه‌ت گێڕانه‌وه بووبێت له مزگه‌وت، ده‌ستیان لێ شۆردووه‌ته‌وه‌و پشت گوێیان خستووه وزه‌میان كردووه، پێشه‌وا (الذهبي) كاتێك باسی كه‌سێكی له‌و شێوه‌ی ده‌كرد ده‌یفه‌رموو: ((قصاص. ليس يعتمد عليه. تركه غير واحد) واته: حیكایه‌ت خوێنه، جێگای باوه‌ڕ نییه، چه‌ندین زانا شتیان لێ وه‌رنه‌گرتووه، هه‌روه‌ها له زانایه‌ك ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌لاو حیكایه‌ت خوێنانه فه‌رموویه‌تی: (لأن أرى في ناحية المسجد ناراً تأجَج أحب إليَ من أن أرى في ناحيته قاصًا يقص)واته: ئاگرێك له ناو مزگه‌وتدا ببینم بڵێسه‌ی بێت، پێم خۆشتره حیكایه‌ت خوێنیك ببینم باسی حیكات بۆ خه‌ڵكی بكات.
پیشه‌ی گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ت و به‌سه‌رهات و زێده‌ره‌وی له‌و باره‌وه پیشه‌ی تیاچووه‌كانه‌و هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی موسوڵمانانه له زانستی به‌سوود و سه‌رقاڵ كردنیان به قسه‌ی بێ سوود و لاواز و بێ بنه‌ما،(الطبراني) له خبَّاب بن الأرت – رضي الله عنه- ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: «إن بني إسرائيل لما هلكوا قصُّوا» واته: به‌نی ئیسرائیل كاتێك كه گومڕا بوون و له خشته‌چوون ده‌ستیان كرد به حیكایه‌ت گێڕانه‌وه و قسه‌ی بێ سه‌روبه‌ر.
پێشه‌وا موسلیم له پێشه‌كی سه‌حیحه‌كه‌یدا به به پێی مه‌رجی خۆی و بوخاری ئه‌م فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه: «سيكون في آخر الزمان أناس من أمتي يحدثونكم بما لم تسمعوا أنتم ولا آباؤكم فإياكم وإياهم» واته: كه‌سانیك له ئاخیر زه‌ماندا په‌یدا ده‌بن شتی واتان بۆ باس ئه‌كه‌ن نه خۆتان و نه باووباپیرانتان نه‌تابیستووه، دووریان لێ بگرن.
به داخه‌وه له كوردستانی خۆیشماندا كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی جۆره‌ها مه‌ینه‌تی دین و دونیا سه‌ری تێكردووه ، هه‌ندێ مه‌لا و وتارخوێن په‌یدا بوونه هه‌موو توانا‌و بایه‌خ و جوامێرییه‌كیان ئه‌وه‌یه خه‌ریكی حیكایه‌ت خویندنه‌وه‌ن بۆ موسوڵمانان، تاكو قسه‌یه‌كی ڕاست و بنچینه‌دار ده‌كه‌ن، سه‌د قسه‌ی بێ بنه‌ما و بێ بنچینه و هه‌ڵه‌شه‌و په‌ڵه‌شه ده‌كه‌ن، ئاره‌زویان گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی لاواز‌و هه‌ڵبه‌ستراوه، هاوكات زۆر به بێ باكی سنووره‌كانی دینی خوا ئه‌به‌زێنن و به شێوه‌یه‌كی كارا خه‌ریكی سه‌رلێشواندنی موسوڵمانانن، له ته‌وای مه‌ینه‌تی موسوڵمانانیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جۆره كه‌سانه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیان له پشته‌وه‌یه و كاریان بۆ ئاسان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی زیاتر خۆل له چاوكردنی موسوڵمان و دوورخستنه‌وه‌یان له ئیسلامی كتاب و سوننه‌ت.
ئه‌و جۆره مه‌لاو حیكایه‌ت خوێنانه له ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌ی به دوای ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكی عه‌وام وسه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گه‌ڕێن، به دوای ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا ناگه‌ڕێن، ته‌نانه‌ت خوتبه‌كانیان – وه‌كو به‌ڕێزێك ده‌ڵێت – وه‌كو به‌رنامه‌ی ( ما یطلبه المستمعون ) ی لێهاتووه، ئامانجیان ڕازی كردن و تێركردنی ویستی خه‌ڵكییه نه‌ك سوود پێ گه‌یاندنیان، خه‌ڵكیش به گشتی حه‌زیان له گێرانه‌وه‌و بیستنی مه‌ته‌ڵ و به‌سه‌رهات و هه‌بوو نه‌بووه!
ته‌نانه‌ت – له پێناو ڕازیكردنی خه‌ڵكیدا – هه‌ندێ جار به‌وه ناوه‌ستن فه‌رمووده‌ی لاواز‌و هه‌ڵبه‌ستراو له سه‌ر مینبه‌ره‌كانه‌وه بۆ موسوڵمانان باس بكه‌ن، به‌ڵكو فه‌رمووده‌ی بێ بنه‌مای وا ده‌هێننه‌وه كه نه‌ك (ضعیف) به‌ڵكو (موضوع) و هه‌ڵبه‌ستراویش نییه! واته: ئه‌گه‌ر له كتێبی تایبه‌ت به‌و فه‌رموودانه‌ی كه ئه‌سڵیان نییه‌و (موضوع) ن بگه‌ڕێیت له‌وانه‌شدا هه‌ر نایدۆزیته‌وه، به‌ڵكو له‌وانه‌یه له قوژبنی كتێبێكی تایبه‌ت به ئه‌فسانه و حیكایه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو بیدۆزیته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بكه‌ن كه چۆن ڕێگه به خۆیان ده‌ده‌ن ئه‌م جۆره قسانه بۆ موسوڵمانان بگێڕنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ترسی خوایان هه‌بێت كه خۆیشیان چاك ده‌زانن ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ن درۆیه‌و بنه‌مایه‌كی له ڕاستیدا نییه، یان بیر بكه‌نه‌وه كه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م قسه ناڕاستانه سزای لای خوای له‌سه‌ره‌و ڕوو زه‌ردی دونیای تیایه.
بۆیه داوا له موسوڵمانان ده‌كه‌م گوێ له‌و جۆره حیكایه‌ت خوێنانه نه‌گرن و قسه‌كانیان به پێوه‌ری قورئان و سوننه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنن، له‌وه‌ش دڵنیا بن ئه‌و كه‌سه‌ی كه له عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی ئیسلامی ئه‌وه‌نده بێ ئاگا بوو و، ئاوڕی له بنچینه‌كانی بیروباوه‌ڕ نه‌دایه‌وه ،چاوه‌ڕوانی خێروچاكه‌ی لێ ناكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش درێژه پێده‌ری ئه‌و حیكایه‌ت خوێنانه‌ن كه له مێژووی ئیسلامی‌دا هه‌میشه بوونیان هه‌بووه و مایه‌ی ڕه‌خنه‌و سه‌ركۆنه‌كردن بوونه لای زانایانه‌وه، ته‌نانه‌ت (الحافظ العراقي) كتێبێكی تایبه‌تی ده‌رباره‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه نووسیوه به ناوی : (الباعث على الخلاص من حوادث القصاص ) له كۆتایه‌كه‌یشیدا داوا له به‌رپرسان ده‌كات له سه‌رده‌می خۆیدا ئه‌و جۆره كه‌سانه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی موسوڵمانان ڕێگه‌یان لی بگیردریت حیكایه‌ت بگێڕنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌و كه‌سانه له لای ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكیشه‌وه به هۆی كه‌می زانست و غه‌ریبی دینی خوا جێگای ڕێز‌و بایه‌خن!
مایه‌ی دڵخۆشییه له ته‌وای ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره بۆ موسوڵمانان ، كه حه‌قیقه‌تی ئه‌و جۆره كه‌سانه ئاشكرا ده‌كات و ماوه‌یه‌كی زۆریان له‌سه‌ر تیپه‌ڕنابێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و نیاز‌و به‌رنامه‌ی كه هه‌یانه له پشت حیكایه‌ت خوێندنه‌وه‌یان ئاشكرا نه‌بێت، ئه‌وه‌ش كه ته‌مه‌نی مانه‌وه‌یان درێژ ئه‌كاته‌وه ته‌نها بێ ئاگایی و بێ زانستی موسوڵمانانه، كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچییه گه‌ورانه‌ی لێیان ئه‌بیسن و ئه‌بینن له گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره، هه‌ر سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و ڕێزیان لێ ده‌گرن و وا ده‌زانن مامۆستای ئایینی تاكو كڕنووش بۆ بتێك نه‌بات، یان له مه‌یخانه‌و جێگاكانی بێ ڕه‌وشتی نه‌بینرێت ئاساییه سه‌ردانی بكرێت و له وتاری ئاماده بیت، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه ترازان له هه‌ندێ بنه‌مای بیروباوه‌ڕی ئیسلامی و جه‌وهه‌ری ئیمان و بابه‌ته‌كانی ته‌وحید، زۆر له مه‌ی خواردن و داوێن پیسی خراپتره وكاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر موسوڵمانان سه‌ختتر وزیاتره.
له كۆتاییدا ئه‌ڵێم: باسكردنی به‌سه‌رهاتی ڕاسته‌قینه‌و پشت به‌ستن به‌قورئان و سوننه‌تی ڕاست و درووست له‌و باره‌وه كارێكی باشه به بێ زیاده‌ڕه‌وی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ڕابوردوو و له ئه‌م ڕۆژگاره‌شدا ده‌گوزه‌رێت پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته‌كانی شه‌رعه‌و به‌ڵكو هۆكارێكه بۆ به‌رچاو لێڵ كردنی موسوڵمانان و دوورخستنه‌وه‌یان له زانستی شه‌رعی و بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕو یه‌كخواپه‌رستن.
إحسان برهان ا‌لدین
2017-11-15 سلێمانی