درووشمى كتاب وسوننه‌ت ..بۆ خۆڵ له چاوكردن!
ده‌نگى سوننه‌ت ئه‌وه‌نده له كوردستاندا نزمه وپشتيوانى كه‌مه، جارى وا هه‌يه باسى پرسێك ده‌كه‌يت به به‌ڵگه‌ى ڕاشكاو له قورئان و سوننه‌ت كه هيچ گه‌ردێكى له‌سه‌ر نييه، يان بابه‌تێك ڕه‌تده‌كه‌يته‌وه به صريح ى قورئان و صه‌حيحى سوننه‌ت و ئيجماعى زانايان ، به‌ڵام كه‌سانێكت لێ ڕاست ئه‌بنه‌وه و به‌رانبه‌رت لێ ده‌گرن و به متمانه‌يه‌كى زۆره‌وه به‌ڵگه‌كانى تۆ له قورئان و سوننه‌ت ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و پاڵپشت به قسه‌ى گومڕايه‌ك كه باوه‌ڕى به زۆرێك له بابه‌ته جێگيره‌كانى ئيسلام نييه و تۆ تا سه‌ر ئێسقان به‌هه‌ڵه ئه‌زانێت!
كێشه‌كه‌ش هه‌مووى لێره نييه ، به‌ڵكو كێشه‌ى گه‌وره له‌وه‌دايه كه‌س له‌و كه‌سه نايه‌ته ده‌نگ بڵێت چۆن جورئه‌ت ده‌كه‌يت به‌رگرى له يه‌كێك ده‌كه‌يت ثوابت ئيسلام ڕه‌تده‌كاته‌وه؟ چۆن ئه‌وێريت قورئان و سوننه‌ت بۆ قسه‌ى گومڕاه‌ك ڕه‌تده‌كه‌يته‌وه كه تۆ به‌و دوو سه‌رچاوه موسوڵمانيت؟ به‌ڵكو زۆريش ڕێزى لێ ده‌گرن ووشه‌يه‌كى پێ ناڵێن بۆنى ڕه‌خنه‌ى لێبێت! له كاتێكدا ئه‌وانه خۆيان وا ده‌رده‌خه‌ن وابه‌سته‌ى قورئان سوننه‌تن! غيره‌ت له‌سه‌ر دينى خوا بووه‌ته دراوێكى ده‌گمه‌ن به ئاسان ده‌ست نه‌كه‌وێت، له كوردستاندا باوه‌ڕم به دروشم نه‌ماوه، نابێت باوه‌ڕ به هيچ دروشمێك بكه‌يت پێش ئه‌وه‌ى دڵنيا بيت له‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى راست ده‌كات، دروشمه‌كان به‌تاڵ كراون له ناوه‌ڕۆك، من پێم وايه له كوردستاندا سوننه‌ت به شێوه‌يه‌كى تايبه‌ت له قه‌فه‌سى تۆمه‌تباركردندايه، چونكه نه‌ياره‌كانى جێگاى ڕێزن و له كه‌ناڵه ئيسلامييه‌كان و شوێنه گشتييه‌كان و له زانكۆكان پێشوازييان لێ ده‌كرێت و مينبه‌ر و سه‌كۆ و مايكيان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به ئازادى خۆيان سوننه‌ت و هه‌ڵگرانى به‌درۆ بخه‌نه‌وه وبێ ئه‌ده‌بى به‌رانبه‌ر هاوه‌ڵان و سه‌رانى سه‌له‌ف بكه‌ن و، هاوكات به ده‌نگى به‌رز و بێ ترس له‌ڕه‌خنه‌گرتنى ڕاسته‌قينه‌ى كه‌س، بانگه‌شه بۆ بير‌ى موعته‌زيله و تاقمه گومڕاكانى تر‌ى نه‌يارانى سوننه‌ت ئه‌كه‌ن، به‌ڵكو موتبه‌كردنى ئيسلامبه هزرى عه‌لمانيه‌ت و ماركسيه‌ت، ئه‌وه‌ش له‌م قۆناغه‌دا به‌شێكه له هه‌وڵ وكۆششى ئه‌وان بۆ نامۆ كردنى دينى خوا، كه له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و پرۆژه گه‌وره‌يه كه كه‌سانێك و چه‌ندين لايه‌ن به هه‌موو توانايانه‌وه تێيدا به‌شدارن، له كاتێكدا خۆيان به به‌رگريكار له‌دينى خوا وێنا ده‌كه‌ن.
بۆيه به باوه‌ڕو قه‌ناعه‌تێكى زۆ پته‌و ئه‌ڵێم:
زاراوه‌كان له كوردستان وه‌كو جه‌سته‌يه‌كى بێ گيانيان لێ هاتووه، واتاكانيان شێوێندراون، پێت ده‌ڵێت باوه‌ڕم به قورئان هه‌يه به‌ڵام به تيگه‌يشتنى خه‌ڵكانێك هيچ متمانه‌يه‌كيان به زانايانى ئيسلام نييه و له‌به‌رانبه‌ردا متمانه‌يان به تێگه‌يشتنى هه‌ندێ گومان له دڵ و له‌خشته‌چوو هه‌يه بۆ تيگه‌يشتنى قورئان،به‌ڵكو زۆر نزيكه ئه‌و كه‌سانه هه‌ر باوه‌ڕيان به قورئان نه‌بێت و خه‌ريكى پرۆژه‌يه‌كى ڕوخاندن بن بۆ قورئان له‌دلى موسوڵمانه ساده‌كاندا، نموونه‌ى ئه‌وانه‌ش محمد شحرور ومحمد أحمد خلف الله كه به ئاشكرا خاوه‌نى باگراوندێكى ماركسى ن ونموونه‌ى تريشمان زۆرن وه‌كو حسن حنفي و محمد عابد الجابري و علي شريعتي ، يان پێت ده‌ڵێت باوه‌ڕم به‌سوننه‌ت هه‌يه، به‌ڵام خۆى له ڕاستيدا باوه‌ڕى پێ نييه‌و ئه‌وه جۆرێكه له دوو ڕوويى بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى پێ بخه‌ڵه‌تێنێت و له نازناوى قورئانى و دژه سوننه‌ت خۆى ڕزگار بكات، ئه‌گينا خۆى ئه‌وه‌نده‌ى موعته‌زيله‌و خه‌واريجه‌كان باوه‌رى به سوننه‌ت هه‌يه، هه‌ندێكيش له كه‌سايه‌تى و سه‌ركرده ئيسلامييه‌كان له كوردستان كه دڵنيا بوون ناسراو بوون به دژايه‌تى سوننه‌ت له كوردستاندا باش نييه ودره‌نجامى لاى خه‌ڵك وه‌كو سومعه و ناوبانگ باش نييه، وازيان له‌وه هێنا به‌راسته‌وخۆ نكۆڵى له سوننه‌ت بكه‌ن، به‌ڵكو ڕێگه‌ى تريى ناڕاسته‌خۆيان گرتووه‌ته به‌ر له‌گه‌ل ڕێژه‌يه‌ك له دوو ڕووييشدا، چونكه كه‌سى وام بينيوه به چاوى خۆم له كه‌ناڵه‌كاندا به‌رگرى له‌سونه‌ت كردووه، من سوور ئه‌زانم و به‌ڵگه‌و شايه‌تم هه‌يه كه ئه‌و باوه‌ڕى به زۆرێك له‌سوننه‌ت نييه‌و خالى هاوبه‌شى له گه‌ل دژه‌سوننه‌ته‌كاندا زۆرتره.
جێگاى داخه درووشمى كيتاب و سوننه‌ت له كوردستاندا – زۆر جار – درووشمێكى كارتۆنييه ، ته‌لارێكه له خۆڵ دروستكراوه، له‌به‌رده‌م كه‌مترين باى تاقيكردنه‌وه‌دا خۆى ناگرێت و ده‌ڕوخێت، به‌ڵكو خۆڵ له چاوكردنێكه كه‌سى ژير به ئاسانى ده‌رك به‌وه ده‌كات كه زياتر نييه له بازرگانييه‌كى سياسى و حيزبى وته‌ماحكردنه به ده‌نگى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه باش‌ترين دا‌و بۆ گرتنيان درووشمى كيتاب و سوننه‌ته.
ئه‌م باسه‌و باسه هاوشێوكانى ترم، ئه‌زانم زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌بێت پێى ڕاچه‌ڵه‌كێن وتاره‌كه‌م ئاراسته كردوون، مێشێك نابێته ميوانيان و له‌بنچينه‌وه خۆيانى لي حاڵى ناكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر دوو‌و هۆكار ئه‌ياننوسم، ئه‌گينا له‌وه ئاسان تر نييه وه‌كو ميسريييه‌كان ده‌ڵێن: هه‌ردوو گويى خۆمى لێ كه‌ڕ بكه‌م: (أذن من طين و أذن من عجين !).
1- ئه‌زانم كه‌سانێك هه‌ست به غه‌ريبى سوننه‌ت له كوردستاندا ئه‌كه‌ن و له چه‌واشه‌كارى زاراوه‌كان و شێوازه‌كانى نامۆكردنى ئيسلام حاڵه بوونه، ئومێده‌وارم ئه‌وان سوودى لي بكه‌ن.. گوێى ئه‌وان بو بيرخستنه‌وه‌و بانگى حه‌ق ده‌رگاى واڵايه، ئه‌زانم كه‌من، به‌ڵام هه‌موو خێر‌و چاكه‌يه‌كيش له‌و كه‌مه‌دايه.
2- له‌سه‌رده‌مى غوربه‌تى ئيسلام‌دا ، دڵى خۆم خۆش ئه‌كه‌م وپاساوێك بۆ خۆم لاى په‌روه‌ردگارم ده‌هێنمه‌وه، سبه‌ينێ مردم ئه‌ڵێم خوايه من به‌و توانا كه‌مه‌ى كه هه‌مبوو، به دنگه نزمه‌كه‌ى خۆم كه له‌تۆ زياتر كه‌س پاڵپشتم نه‌بوو نه‌ياريشم زۆر بوو، هاوارم ئه‌كرد و ئه‌موت ڕێگاى سه‌رفرازى دونيا و قيامه‌ت ته‌نها له دوو سه‌رچاوه سازگاره‌كه‌ى كيتاب و سوننه‌تدايه.
إحسان برهان الدين
2017-8-19 سلێمانى