شوينكه‌وتوو مه‌به ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌بيت به‌بێ به‌ڵگه‌ى شه‌رعى هيچ مه‌كه
هيچ جێگه‌يه‌ك نيه به ناو ئيسلامه‌وه كار بكات وبه‌شدار نه‌بێت له ناشيرين كردن و له‌ت و په‌تكردنى ئه‌م دينه، جێگه‌و لايه‌ن و شوێنێكى فه‌رمى و نا فه‌رمى نه‌ماوه ئيسلامى وه‌كو خۆى پێ قبوڵ بێت، ئه‌وه حه‌قيقه‌تێكه زۆر كه‌س خۆيانى لێ گێل ده‌كه‌ن و به‌بێ به‌ڵگه ڕه‌تيده‌كه‌نه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ى خۆيان وا ده‌رده‌خه‌ن به ئه‌وپه‌ڕى دڵسۆزييه‌وه كار بۆ دينى خوا ئه‌كه‌ن، له واقيعدا به شێكيان له ئيسلام هه‌ڵبژاردوه كه له‌گه‌ل ئاڕاسته‌ى بيركردنه‌وه‌ى خۆيان‌دا ده‌گونجێت وبه‌شێكى تريان له ئيسلام ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌و پێى ڕ‌ازى نين كه له‌گه‌ل ئه‌و ئاڕاسته‌ى باسم كرد يه‌ك ناگرێته‌وه، ته‌ئويليش ئه‌و كليله ئه‌فسوناويه كه هه‌موو ئه‌و جۆره كێشانه لاى خۆيان و شوێن كه‌وتوانيان هه‌يه چاره‌سه‌ر ده‌كات، زۆر به سانايى ده‌ڵێن: ئه‌م ده‌قه مه‌به‌ستى ئه‌وه‌يه و مه‌به‌ستى ئه‌وه نييه، ئيتر زانايان هه‌زار ساڵ زياتره هه‌رچييان وتووه بۆ خۆيان وتوويانه، ئێمه كوردين و خۆمان ئه‌زانين ئه‌و ده‌قه واتاى چى ده‌گه‌يه‌نێت.
جا هه‌ر يه‌كه‌و بيانووى خۆى هه‌يه كه به‌رگرى پێ ده‌كات له لادانه‌كانى و كورد وه‌ته‌نى كه‌س به دۆى خۆى ناڵێت ترشه!، هه‌ميشه كه‌سانێكيشيان ته‌رخان كردووه پسپۆڕ له قسه‌ى زل و به‌تاڵ له ناوه‌ڕۆكى زانستى و، بێ ئاگا له زانسه سه‌ره‌تاييه‌كانى دينى خوا كه به قسه‌ى عاتيفى وسياسى و هاوچه‌رخانه گوتار ئاڕاسته‌ى ڕاى گشتى و ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه مێشكيان له ڕووى زانستى شه‌رعييه‌وه وه‌كو لاپه‌ڕه‌يه‌كى سپييه ئه‌وان به ئاره‌زووى خۆيان شتى له‌سه‌ر ئه‌نووسن، شوێنكه‌وتوانيش به پێى ئه‌وه‌ى له دينى خوا و له زانستى قورئان و فه‌رمووده‌و قسه‌ى زانايان و بنه‌ماكانى عه‌قيده كه‌مترين شاره‌زاييان هه‌يه، به بێ هيچ ماندوو بوونێك و خێرا ده‌بنه ئه‌و هه‌ويره‌ى ئه‌وان چۆن بيانه‌ويت ئاوها دروستى ئه‌كه‌نه‌وه.
له ڕاستيدا هه‌موو حيزب و لايه‌نه‌كان نه‌ك هه‌ر له كوردستان به‌ڵكو له سه‌رانسه‌رى جيهان قه‌رزارى ئه‌وجۆره شوێنكه‌وتوانه‌ن كه چاو ده‌نوقێنن و به عاقڵى و بێ سه‌رئێشاندنى سه‌ركرده‌كانيان به ئه‌ركه‌كانى خۆيان هه‌ڵده‌سن. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وان بيريان بكردايه‌ته‌وه‌و داواى به‌ڵگه‌ى بڕيارو كاره‌كانيان لێ بكردنايه هه‌ر زوو كاره‌كانيان چه‌قى ده‌به‌ست و پاشه‌كشه‌يان ده‌كرد.
به داخه‌وه مه‌رجى شوێنكه‌وتووى باش و خوازراويش ئه‌وه‌يه كه متمانه بكات داواى به‌ڵگه‌ى شه‌رعى نه‌كات و ئه‌گه‌ريش كردى زۆر له كورتى بيبڕێته‌وه و قه‌ناعه‌ت بكات.
پێيان ده‌ڵێن: كارى ئيسلامى وه‌كو كه‌شتييه‌كه له‌ناو ده‌ريايه‌كى پڕ له شه‌پۆلدا ڕێ بكات، ده‌ڵێن: كه‌شتيوانه‌كان و ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى كه‌شتييه‌كه به‌رپرسن وخۆيان چاكى لێ ئه‌زانن و پێويسته سه‌رنشينه‌كان بێ ده‌نگ بن و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ريانه ته‌نها متمانه كردنى ڕه‌هاو ئاسووده‌بوونه، ده‌ڵێن: چاكى لێ ئه‌زانن، نه سوێند به‌خوا هيچى لێ نازانن و كه‌شتييه‌كه‌ش به‌ره‌و نگرۆبوون ده‌به‌ن.
شوێنكه‌وتووه‌كان زۆر جار وه‌كو نه‌خۆشێكن پێويستيان به‌نه‌شته‌رگه‌رييه‌كى هه‌ستيار هه‌بێت بێت و له‌جياتى پزيشكێكى پسپۆڕى شاره‌زا، خۆيان دابێته ده‌ست په‌رستيارێكه‌وه به‌هه‌زار حاڵ له خولى دووه‌م خوێندنه‌كه‌ى ته‌واو كردبێت.
بۆيه به متمانه‌يه‌كى زۆره‌وه ده‌ڵێم: ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌مى فيتنه‌يه، حاڵه‌تى ئيسلاميش له كوردستان به خراپترين باردودۆخ و هه‌ل نه‌رجه‌كانيدا له‌درێژايى مێژووتێده‌ه‌پڕێت، چونكه هێرشێكى نه‌خشه بۆ كێشراو له‌سه‌ر چه‌مكه‌كانى ئيسلام هه‌يه به مه‌به‌ستى شيواندنيان له بيروهزرى خه‌ڵكيدا تا ڕاده‌يه‌كيش سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه، هه‌رچۆن به‌شدار بيت له مه‌ترسى به دوور نيت، چونكه هه‌موو لايه‌ن و كه‌سه‌كان بانگه‌شه بۆ ئيسلامێكى نوقسان ده‌كه‌ن وڕه‌وت و ئاڕاسته‌يه‌كيان له ناويدا هه‌ڵبژاردووه وئيسلاميان به شێوه‌يه‌كى شمولى پێ ڕه‌فزه ئه‌گه‌ر چى پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه نيشان ئه‌ده‌ن.
إحسان برهان الدين
2017-7-25